گۆڕینی ئامانجه‌کان و ستراتیژيی ڕێکخراوه‌که‌مان به‌ره‌و گۆڕینی ناوی ڕێکخراوه‌که‌شمانی بردین له یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بۆ یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
چ میکانیزمێک بۆ چالاکترکردنی ڕێکخراوه‌که‌تان په‌سند کراوه؟
له پێوه‌ندنی له‌گه‌ڵ چالاکترکردنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات له هه‌موو بواره‌کاندا کۆمه‌ڵێک پێشنیاری به‌که‌ڵک قسه و باسیان له‌سه‌ر کراو په‌سند کران، ئێمه له نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه میکانیزمێکمان پێشکه‌ش به کۆنگره کرد بۆ ڕێکخستنی پێوه‌ندی‌ی نێوان کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له کوردستان که به‌خۆشیه‌وه په‌سه‌ند کرا و له پێڕه‌وی نێوخۆشدا گونجێنرا، ئه‌م میکانیزمه ده‌بێته هۆی لێک نزیکی و پێکه‌وه به‌ستراوه‌یی زیاتری کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چ له کوردستان، نایشارینه‌وه هه‌تا ئێستا ئێمه نه‌مانتوانیوه پێوه‌ندی نێوان کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نێوخۆی وڵات به جۆرێک ڕێکبخه‌ین که بێ کێشه بێ، بۆیه‌ش زۆرجاران وا هه‌ستکراوه که کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌متر گوێڕایه‌ڵی بڕیار و ڕاسپارده‌کانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ريی گشتی ده‌بن له کوردستان، له‌م میکانیزمه‌ی ئێمه‌دا هه‌وڵدراوه ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڵس و که‌وتانه نه‌درێ و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی خۆیدا وه‌ک یه‌کیه‌تی‌یه‌کی نێوان کۆمیته‌کانی (ڕێکخراوه‌کانی) تێده‌کۆشێ به جۆرێک که هه‌مووان له ناوه‌ند دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و هه‌مووانیش پێکه‌وه ناوه‌ند به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
یه‌کێکی دیکه له مه‌سه‌له گرینگه‌کان که ده‌بێته میکانیزمێکی به‌هێز بۆ چالاک‌تر کردنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات ئه‌ویش گرینگی دانی یه‌کیه‌تیی لاوانه به پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌یان بۆخۆی میکانیزمێکه که ده‌توانێ یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات چالاک‌تر بکا و له هه‌مان کاتدا ده‌ره‌تانی هاوکاری و پێوه‌ندی و کاری هاوبه‌شی نێوان یه‌کیه‌تیی لاوان و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات (کوردستان) زیاتر ده‌کا، ئه‌مه‌ش کار‌و پڕۆژه‌ی نوێ ده‌وێ که هه‌رکامیان ده‌توانێ بۆ چالاکترکردنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات شوێندانه‌ر بێ.
ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی که له ناوی یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا پێکهاتووه، له‌سه‌ر بنه‌مای چ پێویستی‌یه‌ک بووه، ئه‌گه‌ر ده‌کرێ له‌م باره‌یه‌وه لایه‌نه‌کانی ئه‌م ده‌سکاریه‌ی ناوی ڕێکخراوه‌که‌مان بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه، چونکه وه‌ک ده‌زانین ئه‌م ده‌سته‌یه له ئه‌ندامانی لاوان که له ڕێکخراوه‌که دابڕاون به‌ناوه کۆنه‌که‌وه کارده‌که‌ن؟
به سه‌رنج دان به‌و گۆڕانکاریانه‌ی له گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا هاتبوونه پێش گۆڕینی ناوی یه‌کیه‌تیی لاوانیش ببوو به پێویستی‌یه‌کی حه‌تمى به‌ڵام من پێمخۆشه سه‌باره‌ت به‌م ناو گۆڕینه که‌مێک بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دواوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سبه‌کاربوون و تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات واته له ساڵی 1999 ه‌وه‌و له کۆنفڕانسی دووهه‌می یه‌کیه‌تیی لاوان که هاوینی 1999 له کوردستان پێکهات ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان خوازیاری ئه‌وه‌ن که یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات گۆڕانکاری له ناوی خۆیدا پێکبهێنێ و زیاتر له چوارچێوه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌دا تێکۆشانی خۆی درێژه پێ‌بدا. دیاره سه‌ره‌تا کێشه‌که هه‌ر له‌سه‌ر ناوی ئێران بوو له‌گه‌ڵ ناوی ڕێکخراوه‌که‌مان، پاشان باس له‌وه ده‌کرا که ناوی ڕێکخراوه‌که به جۆرێک بگۆڕدرێ که خوێندکارانیشی تێدا جێبکرێته‌وه به‌ڵام دواتر ئه‌م ویسته په‌ره‌ی گرت و به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی یه‌کیه‌تیی لاوانیشی گرته‌وه، له کۆنفڕانسه‌کانی 4،5،6 و 7 ی کۆمیته‌ی سوئێدی یه‌کیه‌تیی لاوان دا و کۆنفڕانسه‌کانی 5 له نۆروێژ، 2 له فینلاند و 2 له دانمارک له‌سه‌ر ئه‌م داوایه پێداگیراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا که له ڕۆژانی (20 هه‌تا 22ی گه‌لاوێژی 1384) دا به‌ڕێوه‌چوو به جیاوازی که‌متر له 10 ده‌نگ نه‌مانتوانی ناوی یه‌کیه‌تیی لاوان بگۆڕین.
ئاڕمی یه‌کیه‌تیی لاوانیش که ئێمه له‌م کۆنگره‌یه‌دا گۆڕیومانه به‌هه‌مان شێوه له کۆنگره‌ی سێهه‌م دا بڕیاری گۆڕینی دراوه به‌ڵام ئه‌وکات کۆنگره هیچ کام له ئالتێرناتیڤه‌کانی په‌سند نه‌کرد هه‌ربۆیه ئه‌وکات وه‌ک خۆی مایه‌وه، به‌ڵام جارێکی دیکه له‌م کۆنگره‌یه‌دا بڕیاری گۆڕینه‌که‌ی دووپاتکرایه‌وه و گۆڕدرا، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ ناو و ئامانجه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات دا بگونجێ.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه که هاوڕێکانی پێشوومان به ناوه کۆنه‌که‌وه کارده‌که‌ن، به‌لای ئێمه‌وه کێشه‌یه‌ک نیه. ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ خزمه‌ت به لاوانی کوردستانی ئێران بکه‌ن بۆ ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئازادی‌خوازانه و مرۆڤدۆستانه بۆ وه‌دیهێنانی ویست و داوا ره‌واکانی لاوان و خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز و مایه‌ی ڕێز لێنانن، ئه‌و هاورێ‌یانه‌شمان له‌گه‌ڵ ئێمه بوون و پێکه‌وه کارمان کردوه، وه‌ک ئێمه هه‌قمانه شانازی به ڕابردووی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه بکه‌ین، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌راربێ ئه‌وان خۆیان به یه‌کیه‌تیی لاوان و خاوه‌نی هه‌موو شانازی‌یه‌کانی بزانن ئه‌وکات له‌هه‌ڵه دان.
به باوه‌ڕی من مێژوو و شانازی‌یه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان نه‌به‌ستراونه‌وه به ناوێکه‌وه گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕێکخراوه له ڕاستای خزمه‌تکردن به ئامانج و ویسته‌کانی لاوانی کوردستاندا تێ‌بکۆشێ و له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یه‌کانی دانه‌بڕێ. ئێمه‌ش به ناو گۆڕینی ڕێکخراوه‌که‌مان له ڕابردووی پڕشانازی ئه‌م ڕێکخراوه دانه‌بڕاوین به‌ڵکوو ئێمه ده‌مانه‌وێ ڕێکخراوه‌که‌مان خزمه‌تی زیاتر به لاوانی کوردستان بکا و له چوار چێوه‌یه‌کی فراوانتر دا چالاکی‌یه‌کانی خۆی به‌ڕێوه‌ببا. به‌دوای دابڕانی ئه‌و هاوڕێ‌یانه‌شمان فه‌سڵێکی نوێ له مێژووی یه‌کیه‌تیی لاوان ده‌ستی پێکردوه، له ڕاستیدا مێژووش ئه‌وه نیه که که‌سانێک پێیان وابێ ده‌بێ به که‌یفی ئه‌وان بێ، به‌ڵکو مێژوو تۆماری ڕاستی‌یه‌کانه وه‌ک خۆیان.
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی چواره‌می لاوان‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌کرایه‌وه که له ناوکۆنگره‌دا چه‌ند لایه‌ن له‌به‌ربه‌ره‌کانێ دان و کێشه‌تان له‌نێودایه؟
به‌خۆشیه‌وه هیچ کۆسپێک له سه‌ر ڕێگای به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانی کۆنگره‌دا نه‌بوو، له نێو کۆنگره‌دا کۆمه‌ڵێك بیر و بۆچوونی جیاواز هه‌بوون که هه‌موویان پێکه‌وه یه‌ک ئامانجیان هه‌بوو ئه‌ویش به‌هێزتر کردن و پێداگرتن بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێ یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات به‌ره‌و ئاقارێکی نه‌ته‌وه‌یی بڕوا. به‌شانازی‌یه‌وه ده‌ڵێم هه‌موو بۆچوونه‌کان له‌یه‌ک خاڵدا سه‌رکه‌وتوو بوون ئه‌ویش کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنگره‌که‌مان و کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاريی زۆر قوڵ و بنه‌ڕه‌تیی بوون له به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی ڕێکخراوه‌که‌ماندا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م جیاوازيی بۆچوونانه ببوونه هۆکاری پڕباس بوون ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوونی کۆنگره‌که‌مان، به‌جۆرێک جاری واهه‌بوو دوو دانیشتنی کۆنگره تێکه‌ڵ ده‌بوون و هه‌ستمان به ماندوێتی نه‌ده‌کرد، دواڕۆژی کاره‌کانی کۆنگره 22 سه‌عات به‌دوای یه‌کدا کۆنگره به‌رده‌وام بوو و به‌شایی و هه‌ڵپه‌ڕکی ساڵۆنی کۆنگره‌مان به‌جێهێشت.
دێموکرات بوون و خاوێنی هه‌ڵبژاردنه‌کان مایه‌ی شانازی و خۆشحاڵيی هه‌موو لایه‌ک بوون، ئێستا ده‌توانم بڵێم هیچ کێشه‌یه‌کمان نه‌بوو ئه‌گه‌ر جیاوازی بۆچوونیشمان نه‌بووایه هه‌ر پێویستمان به‌کۆنگره نه‌ده‌بوو.
هه‌ڵویستی کۆنگره‌ی چواره‌م سه‌باره‌ت به‌و به‌شه له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان که له‌م دواییانه‌دا به‌دوای له‌تبوونی حیزبی دێموکرات دا له ڕێکخراوه‌که‌تان دابڕان چۆن بووه؟
هه‌ڵوێستی کۆنگره‌ی چواره‌م سه‌باره‌ت به‌و هاوڕێ‌یانه‌مان که به‌دوای له‌تبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه له ڕێکخراوه‌که‌مان دابڕاون هه‌ڵوێستێکی به‌ته‌واوی به‌رپرسانه و هه‌ر له‌و کاته‌شدا دۆستانه بوو. کۆنگره به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی سه‌رشانی خۆی له په‌یامێکدا که له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌دا بۆ هاوڕێیانی پێشوومان نێردرا و ڕۆژی دواتریش بڵاوکرایه‌وه، داوای له‌و هاوڕێ‌یانه کرد که پێشوازی له داوای کۆنگره‌ی چواره‌م بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ڕێزه‌کانمان بکه‌ن، ئه‌گه‌رنا ده‌رگاکانی هاوکاری و پێوه‌ندی دۆستانه دانه‌خه‌ن. ئه‌و داوایه له هه‌ست کردن به گرینگيی هاوکاری و ته‌بایی و له لایه‌کی دیکه‌وه پێداگرتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستی‌یه که کێشه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی نێو ڕزه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان هیچ کات هه‌ڵقوڵاوی ده‌روونی ئه‌م ڕێکخراوه نه‌بوون، به‌داخه‌وه ئه‌وه زۆرینه‌ی ڕێبه‌ريی حیزب دوای کۆنگره‌ی 13 بوو که ده‌یه‌ویست یه‌کیه‌تیی لاوانیش یه‌کده‌ست بکا و بوو به هۆکاری لێکدابڕینی ڕێزه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوانیش.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین که له یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆمان نیه که نه‌توانین چاره‌سه‌ری بکه‌ین، هاوڕێکانمان که لێمان دابڕاون به نه‌یار نازانین و هه‌مووکات ئاماده‌ی هاوکاری و کاری هاوبه‌شین و ئاماده‌ی ئه‌وه‌ین که به میکانیزمێکی گونجاو ریزه‌کانیشمان یه‌ک بخه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌یه‌که‌وه خزمه‌تی گه‌وره‌تر و به‌رچاوتر به لاوانی کوردستان بکه‌ین.
پێت وایه ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی ڕێکخراوه‌که‌تان ده‌توانێ چ ده‌ورێکی له چالاککردنی ڕێکخراوه‌کانی لاوان دا هه‌بێ؟
ئه‌م کۆنگره‌یه له زۆر بواردا ده‌توانێ به سه‌ره‌تای کۆمه‌ڵێك گۆڕانکاريی بنه‌ڕه‌تی له ستراتیژ و به‌رنامه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌ماندا له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری زۆر قوڵ و بنچینه‌یی له کۆنگره‌دا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه که هه‌موویان ده‌توانن ڕۆڵیان هه‌بێ له چالاککردنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات دا، مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێندێک له خاڵه‌کان و ئامانجه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ته‌واوی نوێن بۆیه ده‌بێ میکانیزمی به‌ته‌واوی نوێ دابڕ‌ێژین و کاریان پێبکه‌ین. ڕێکخراوه‌کانی لاوان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کی کاراتر له جاران خۆیان نیشانبده‌ن و چالاکی بنوێنن.
له کۆنگره‌ی سێهه‌مدا دووکه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵبژێردران به‌ڵام له‌م کۆنگره‌یه‌دا که‌ستان هه‌ڵنه‌بژاردوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن به‌کورتی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه بۆمان بدوێن؟
ئێمه به‌دروستمان نه‌زانی له جێگای ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕیاربده‌ین که به‌خۆشیه‌وه سه‌دان ئه‌نداممان هه‌یه. هه‌روه‌ک ده‌زانن نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان ساڵانه به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌موو کۆمیته و ڕێکخراوه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆنفڕانسی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌با، کۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و مافه‌ی داوه به‌م کۆنفڕانسه که چوار ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی چواره‌م کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌واوبکه‌ن، به‌م بڕیاره ئاسانکاریمان کردوه که ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سانه‌دا که ڕێبه‌رایه‌تیی ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی دیکه‌وه مافی ده‌یان ئه‌ندامی دیکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانمان له‌به‌رچاوگرتووه که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر چالاکانه کارده‌که‌ن و ئێستا له کۆنگره‌دا به‌شدار نین. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌یان به‌شێکه له‌و میکانیزمه‌ی که بۆ زیاتر لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌سه‌ند کراوه.