به‌ڵام هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستا و وێڕای زایه‌ڵه‌دانه‌وه به بۆچوونه توندوتیژو دوور له مه‌نتیقی سیاسی خۆی، له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكی وه‌رگرت هه‌تا كۆمه‌ڵێك بێ‌ڕێزیی تازه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد و خاكی كوردستان بكا.
نه‌زمی ئه‌فشار له‌و نامه‌یه‌دا به خۆی ره‌وا ده‌بینێ كه ته‌عبیر له ناسیۆنالیزمی مه‌زنیخوازی گه‌لانی حاکم به‌سه‌ر كوردستان‌دا بكا و داكۆكی له هێژێمۆنیی زۆره‌ملیی تورك و داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستانیش بکا، و بۆ پاراستنی ئه‌و سنووره ده‌سكردانه بپاڕێته‌وه كه كوردستانیان پارچه پارچه كردووه.
زه‌قترین بێ‌ڕێزی نه‌زمی ئه‌فشار به بزاڤی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه له پاڵ ئه‌وه‌دا جارێكی دیكه ویستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ئاره‌زووی مه‌حاڵ له قه‌ڵه‌م ده‌دا، شه‌رعییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌باته ژێر پرسیار و به به‌رهه‌می ده‌ستدرێژیی بێگانه بۆ سه‌ر وڵاتی عیراقی داده‌نێ.
گه‌لی كورد وه‌ک یه‌کێك له كۆنترین نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه و وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ‌ده‌وڵه‌تی دنیا مافی ره‌وای خۆیه‌تی كه چاره‌نووسی خۆی بۆخۆی دیاری بكات و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ مافی كه‌س درێژ بكات، چیتر قبووڵی ناكا سه‌ره‌ڕۆیی و فره‌وانخوازیی شۆوێنیسته‌کان به قیمه‌تی مه‌وجوودییه‌ت و كه‌رامه‌تی سه‌ر بگرێ.
هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵگای یه‌كگرتووی كورده‌کانی ئێڕان-بریتانیا، ئه‌و بێ‌ڕێزی‌یانه‌ی ئه‌مجاره‌ی نه‌زمی ئه‌فشار به خاك و خه‌ڵكی كوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی حکوومه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌حكووم ده‌که‌ین.
ئێمه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و به نوێنگه‌یه‌كی شه‌رعی له ئاوات و ئارمانجه‌كانی گه‌له‌که‌مان ده‌زانین و وه‌سفی تێرۆریست بۆ پ.ك.ك و هه‌ر هێزێكی خه‌باتگێڕی كوردیش ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه، با هه‌موان بزانن که سه‌رده‌می قڕاندنی کورد و حاشا لێکردنی به‌سه‌ر چووه و هێرش و پلانی ناسیونالیسته ده‌مارگرژه‌کان بۆسه‌ر کورد و داوا سیاسیه‌کانی، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی کۆماری ئیسلامی ئێران دایه‌و ئاشکرایه ناتوانێ پاشه‌کشه به ئیراده‌ی رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد بکات.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ئێمه وێڕای بڕوامان به‌پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌وه هاوسانی گه‌لانی ئێران و ناوچه‌که، دڵنیاین که ئه‌زموونی خه‌باتی هاوپشتی گه‌لانی کورد‌و ئازه‌ربایجانی له‌سه‌رده‌می کۆماری پڕسه‌روه‌ریی کوردستان و ئازه‌ربایجانی ساڵی 1324 ده‌توانێ و ده‌بێ چرای رێنوێنی هه‌ردوو گه‌له‌که‌و گه‌لانی بنده‌ستی دیکه‌ی ئێران بێت و هێزو وره‌ی هه‌موولایه‌کمان له پێناو هاوخه‌باتییه‌کی ئه‌وتۆ دا بخاته کار.
بۆ وه‌دی هاتنی ئامانجێکی ئه‌وتۆ، وه‌ك تاقه رێگه‌ی خه‌بات دژ به دوژمنی هاوبه‌شمان – کۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌لانی کورد‌و ئازه‌ربایجانی نابێ ده‌ره‌تانی سه‌رکردایه‌تی خه‌بات بده‌نه ده‌ست که‌سانێك که مه‌زنخوازی و چاوچنۆکی پێشی به واقیع بینی سیاسییه گرتوه و ده‌یانه‌وێ گه‌لانی بنده‌ستی ئێران له خه‌باتی هاوبه‌ش دژ به کۆماری ئیسلامی چه‌واشه بکه‌ن و به‌گژ یه‌کتریاندا بکه‌ن. ئه‌رکی سه‌رشانی رێکخراوه سییاسییان به‌رپرسه‌کانی هه‌ردوولایه مه‌یدان به بۆچوونی شۆڤینیستی ئاژاوه‌چییان نه‌ده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی دواڕۆژی گه‌لانی کورد‌و ئازه‌ربایجانی نه‌که‌نه قۆچی قوربانی مه‌زنخوازی هه‌ندێك تاقمی به‌رپرسیایه‌تی نه‌ناس.
سه‌رکه‌وتووبێت خه‌باتی هاوپشتی گه‌لانی کورد‌و ئازه‌ربایجانی دژبه کۆماری ئیسلامی ئێران
پیرۆز بێت یادی شه‌هیدانی کۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجان
به‌ره‌و یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران
- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورده‌کانی خوراسان
- پارتی ئازادی کوردستان
- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
- پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان
- کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
- یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
- یه‌کیه‌تی لاوانی کۆمه‌ڵه
- پرۆژه‌ی ژنی کورد
- ڕێکخراوی ماڤی ژنی کورد، ماڤی مرۆف
- کۆمه‌ڵێک سیاست وان و ڕوناکبیری سه‌ربه‌خۆ
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا
4 /11/2007
The United Iranian Kurdish
Society-Great Britain
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا
unitediks @yahoo.co.uk