خۆشه‌ویستان
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تی لاوان له‌لایه‌ن پێشه‌وای نه‌مره‌وه گرنگی دانی سه‌رۆك كۆمار بووه به به‌شداری ئه‌و توێژی لاو له كار‌و باری ولاَت دا بۆیه ئیمه ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی لاوان به ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمانی ده‌زانین كه په‌ره به بیری نه‌ته‌وایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر له ناو لاوانی رۆژههلاَتی كوردستان بدهینو رێز له هه‌موو هاونهتهوهییهكانی گه‌لی كورد بگرین كه كۆماری جوانه‌مه‌رگی كوردستان سه‌ره‌ڕای ماوه‌ی كه‌می دهسهڵاتو مانه‌وه‌ی خزمه‌تی گه‌وره‌ی پێ كردن. دامه‌زرانی رێكخراوگه‌لێكی له نموونه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان نیشانه‌ی تێگه‌یشتنه له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو و دێمۆكراتیك كه ئه‌و كات له ئاستی ناوچه‌دا شتێكی كه‌م وێنه بوون.
جارێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه پڕ به‌دڵ به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین‌و هیوادارین نه‌ته‌وه‌ی كورد به ئامانجه رهواو پیرۆزه‌كانی بگات.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد!
به‌رزو پیرۆز بێ یادی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورد!
پیرۆز بێ دامه‌زراندنی كۆماری نه‌ته‌وه‌ی كورد!
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كومیته‌ی به‌رێوه به‌ری گشتی 2ی رێبه‌ندانی 1386ی هه‌تاوی.