ی كوردی.
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات

  به‌خێربێن

  ده‌سپێک
  پێوه‌ندی
  ئارشیڤ
  ڕاپرسین
  بابه‌ت بنێره‌

  ببه‌ ئه‌ندام
  لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ندام
  نامه‌ی تایبه‌تی
  وێبلاگی ئه‌ندامان
  لیستی ئه‌ندامان

  بمانناسێنه‌
  لینکه‌کان
 

  وێنه‌کانی لاوان


وێنه‌كانی لاوان
 

  :: به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان

به‌یاننامه‌

بەیاننامەی یەكیەتی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی لە سێدارەدانی لاوی كورد ئێحسان فەتاحیان

راگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی چوارەم

په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان‌ به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌‌ ئێران دا

راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

کۆنفڕانسی هه‌شته‌می لاوانی سوئێد، سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو

دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

پەیامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى گشتیى یەکیەتیى لاوانى دیمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ سێهەمین کۆنفرانسى یەکیەتیى لاوانى دێمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان_نوێنەرایەتیى دەرەوە

ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی سوئێدی یه‌کیه‌تیی لاوان، سه‌باره‌ت به‌ مه‌راسیمی یادی 19 ساڵه‌ی کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی له‌ ساڵۆنی پێسه‌وا قازی محه‌ممه‌د دا

''هه‌ڵوێستی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌دا''

راگه‌یه‌ندراوی‌ كومیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ كوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان

په‌یامی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ تێكۆشه‌ری‌ دێرینی‌ حیزبی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستان، به‌ڕێز عوسمان ره‌حیمی‌

به‌یاننامه‌ی‌ كۆتایی‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

  :: خوێنه‌ران

ئێستا 23 میوان و
به‌خێربێ‌ی میوان، بۆ ئه‌ندامیتی‌تان له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ئێره‌ بچرکێنه‌ .
 

  :: گه‌ڕان



 

  :: چوونه‌ژوور

ناوی ئه‌ندام

وشه‌ی نهێنی

تا ئێستا ئه‌ندام نی، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ببنه‌ ئه‌ندام لێره‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بی ده‌توان بۆچوونه‌کانی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ت و به‌شه‌کان بنووسی و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌ماندا پێوه‌ندیت هه‌بێ .
 

  وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ سكرتێری‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ڕێز ''ئیسماعیل زارعی‌''


مێژووی ناردن : Tuesday, April 15 @ 19:34:55 UTC
ئیسماعیل زارعی‌ ساڵی‌ 1361(1982) له‌ شاری‌ بانه‌ له‌ دایكبووه‌ و له‌ ساڵی‌ 1379(1999) هاتۆته‌ ناو ریزه‌كانی‌ شۆڕشه‌وه‌. هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ كه‌ بۆته‌ ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ هاوكات بۆته‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكرات و تێكۆشانی‌ خۆی‌ له‌و رێكخراوه‌ش دا نواندوه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندین هه‌وڵ و تێكۆشانی‌ دیكه‌شی‌ له‌ بواره‌كانی‌ دیكه‌دا هه‌بووه‌ كه‌ به‌رهه‌می‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ش چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر وتار و وه‌رگێڕانن كه‌ بۆ زانیاری‌ زیاتر له‌ كۆتایی‌ وتووێژه‌كه‌ماندا ناوی‌ كۆمه‌ڵێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاو. هه‌روه‌ك ئاگادارین به‌ڕێزیان له‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان دا وه‌ك به‌رپرسی‌ رێكخراو هه‌ڵبژێردراوه‌ كه‌ به‌ پێویستمان زانی‌ بۆ پتر ئاشنابوون له‌گه‌ڵ‌ بیرو بۆچوون و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵێك باس و ته‌وه‌ری‌ جۆاروجۆری‌ دیكه‌ی‌ پێوه‌ندیدار به‌ لاوانه‌وه‌ وتووێژێكی‌ له‌گه‌ڵ رێك بخه‌ین.


سه‌ره‌تا سپاسی‌ به‌ڕێزت ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه‌ كه‌ به‌و پێشه‌كی‌یه‌وه‌ زیاد بكه‌ن فه‌رموو ده‌نا با بچینه‌ سه‌ر پرسیاره‌كانمان.
سمایل زارعی‌: منیش سپاستان ده‌كه‌م و به‌خێرهاتنتان پێ‌ ده‌ڵێم، پێم وا نیه‌ پێویست بكا هیچی‌ لـێ‌ زیاد بكه‌م.
عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵاپوور: پێم خۆشه‌ له‌و پرسیاره‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و زۆر "كلیدی‌"یه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌م كه‌ جه‌نابتان پێناسه‌تان بۆ لاو چیه‌ و به‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ لاوان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی‌؟
زارعی‌: له‌ راستی‌دا پرسیاره‌كه‌ی‌ به‌ڕێزتان هه‌ڵده‌گرێ‌ وڵامێكی‌ زۆر تێر و ته‌سه‌ل و دوور و درێژی‌ بدرێته‌وه‌، به‌ڵام من لێره‌دا هه‌وڵ‌ ده‌ده‌م به‌ كورتی‌ هه‌م پێناسه‌ی‌ خۆم و هه‌میش هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خۆمتان له‌ سه‌ر رێكخراوی‌ لاوان پێ‌ بڵێم. به‌ گشتی‌ من توێژی‌ لاو نه‌ له‌ رووی‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌ڵكوو له‌ رووی‌ كۆمه‌ڵێك بنچینه‌ و پێوه‌ری‌ دیكه‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كه‌م. به‌ پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ لاوان كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر زۆر لایه‌نی‌ ئه‌م جیهانه‌ هه‌یه‌، شكی‌ تێدا نیه‌ زۆر لایه‌ن و ره‌هه‌ندی‌ ئه‌م جیهانه‌ش كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر لاوان و دواجار پێناسه‌كردنه‌كه‌شی‌ ده‌بێ‌. راسته‌ زۆرجار زۆران وه‌ك لاوان پێناسه‌ ده‌كرێن، به‌ڵام جیاوازی‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ لاوان له‌ ئاستی‌ جیهانیش دا یه‌كجار زۆره‌ كه‌ بێگومان ده‌بێ‌ له‌ پێناسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ وه‌زعی‌ لاوان دا له‌ به‌ر چاویان بگرین. مه‌به‌ستم ئه‌و جیاوازییانه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌تر و له‌ كولتوورێكه‌وه‌ بۆ كولتوورێكی‌ دیكه‌ جیاوازن و كاریگه‌ریی‌ قووڵیان له‌ سه‌ر ژینگه‌ و سرووشتی‌یه‌ لاوانیش هه‌یه‌. پاشان پێم وایه‌ لاوان له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ بیری‌ نوێ‌، توانایی‌ زۆر، كاریگه‌ری‌ زۆر، به‌ سه‌رده‌می‌ بوون و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئامرازه‌ نوێیه‌كان، له‌ تێكنۆلۆژیای‌ پێشكه‌وتوو و له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ توانایی‌ مرۆڤ پتر و به‌سوودتر و كاریگه‌ردارتر ده‌كا پێناسه‌ ده‌كرێ‌، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئه‌وانه‌ كۆڵه‌كه‌ی‌ پێناسه‌كردنی‌ لاوانن خۆ ده‌توانم بڵێم كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و خاڵی‌ هاوبه‌شن كه‌ زۆربه‌ی‌ لاوان ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كه‌لێن و قوژبنێكی‌ دنیا كاریان پێ‌ ده‌كه‌ن. هیچ شكی‌ تێدا نیه‌ ئه‌مڕۆكه‌ مرۆڤ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تێكنۆلۆژیا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ ئاماژه‌م پێدان، ئه‌گه‌رچی‌ تاكی‌ به‌كاربه‌ر ته‌مه‌نی‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رووی‌ 40 ساڵیشه‌وه‌ بێ‌، ئه‌وكاتیش وه‌كو تاكێكی‌ لاو كاریگه‌ریی‌ خۆی‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ به‌رهه‌م و به‌كاربردن و باندۆردانان دا هه‌یه‌، یان هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌ن له‌ سه‌روو 40 ساڵه‌ ده‌توانێ‌ به‌ بیرێكی‌ نوێ‌ و ئه‌مڕۆییه‌وه‌ كه‌سێتی‌ و كاریگه‌ریی‌ تاكێكی‌ گه‌نجی‌ هه‌بێ‌ له‌ كۆمه‌ڵدا. كه‌وابوو لاوان پێناسه‌كردن، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ته‌مه‌ندا به‌ باوه‌ڕی‌ من تاڕاده‌یه‌ك به‌رته‌سك و ناته‌واوه‌. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌ش دا نابێ‌ له‌ بیرمان بچێ‌ ته‌مه‌نیش فاكتۆرێكی‌ یه‌كجار گرینگه‌ بۆ پێناسه‌ی‌ لاو، چونكه‌ زۆر تایبه‌تمه‌ندی‌ له‌و مه‌ودا ته‌مه‌نی‌یه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون، به‌ڵام له‌ پێناسه‌كردنی‌ لاودا ته‌مه‌ن هه‌موو شتێكیش نیه‌، كافی‌ نیه‌ بۆ پێناسه‌كردنی‌ لاو.
پاشان رێكخراوی‌ لاوان به‌ ئه‌زموونێكی‌ سه‌ركه‌وتوو و به‌ گۆڕه‌پانێكی‌ تاقیكارانه‌ و به‌ ناوه‌ندێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ بۆ لاوانی‌ ده‌زانم و پێم وایه‌ مێژووی‌ 62 ساڵه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌مان له‌و باره‌وه‌ زۆر پرشنگدار بووه‌. ئه‌من به‌ نۆره‌ی‌ خۆم ئه‌ندامه‌تیم له‌ وه‌ها رێكخراوێك دا پێ‌ یه‌كێك له‌ شانازی‌یه‌ گه‌وره‌كانی‌ ژیانمه‌ و پێم وایه‌ ئه‌م شانازی‌ به‌ ئه‌ندامه‌تی‌ بوونه‌ش ریشه‌ی‌ له‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ دیكه‌دا هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ شوێنێكی‌ دیكه‌ و له‌ باسێكی‌ جیددی‌ دیكه‌دا ئاوڕ له‌ بنه‌ماكان و شانازی‌یه‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان بدرێته‌وه‌. با ئه‌وه‌شی‌ لـێ‌ زیاد بكه‌م رووانگه‌ی‌ خۆم سه‌باره‌ت به‌ به‌رپرسایه‌تیم له‌ رێكخراوی‌ لاوان دا پێم وایه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێك پێم وابێ‌ پێویسته‌ مه‌جال و ده‌ره‌تان بدرێ‌ به‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ جیاتی‌ من و له‌ جێگای‌ من كاره‌كان راپه‌ڕێنن، بێگومان خۆم پێش هه‌مووان هه‌وڵ ده‌ده‌م و ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ ده‌ڕه‌خسێنم.
عه‌بدوڵڵاپوور: هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌ره‌تاش دا ئاماژه‌م پێدا ماوه‌یه‌كه‌ به‌ڕێزتان وه‌ك سكرتێری‌ رێكخراوی‌ لاوان هه‌ڵبژێردراوی‌ چ هه‌وڵێكی‌ جیددیتان له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاروبار و چالاكی‌ لاوان دا ئه‌نجام داوه‌ كه‌ كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر پرسی‌ لاوان هه‌بوو بێ‌ و شیاوی‌ ئه‌وه‌ بێ‌ كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌تان شانازیان پێوه‌ بكه‌ن؟
زارعی‌: له‌و ماوه‌یه‌دا ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی‌ جیددیمان له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ كاروباری‌ لاوان و پاشان رێكخراوه‌كه‌مان دا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی‌ هه‌موو هاوڕێیانی‌ له‌ پشت بووه‌، مایه‌ی‌ شانازی‌ و ئیفتیخاریشه‌ بۆ هه‌موو هاوڕێیان. ناچمه‌ سه‌ر كار و چالاكی‌ رۆژانه‌ و ئاسایی‌ لاوان كه‌ به‌ پێكهێنانی‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و سیمینار و مه‌ڕاسم و خولی‌ راهێنان و چالاكی‌ دیكه‌ كۆتاییان دێ‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ باشی‌ به‌ڕێوه‌ چوون، به‌ڵكه‌ ئیجازه‌م بده‌ له‌ دوو ته‌وه‌ردا وڵامی‌ پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه‌.
یه‌كه‌م: هه‌وڵدانمان بۆ پێكهێنانی‌ فێدراسیۆنێكی‌ سه‌رانسه‌ری‌ لاوانی‌ كورد. له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی‌ رابردوودا یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ كاریی‌ ئێمه‌ گرنگی‌دان و هه‌وڵدان به‌ ئه‌و پرسه‌ بووه‌. واته‌ به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌ ئێنێرژی‌ و تواناییه‌كانی‌ خۆمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كردوه‌، لێتان ناشارمه‌وه‌ به‌ باوه‌ڕی‌ من و به‌ باوه‌ڕی‌ هه‌موو هاوڕێیانی‌ دیكه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری و ته‌نانه‌ت زۆر كه‌سی‌ دیكه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان، له‌ دره‌جه‌ی‌ یه‌كه‌م دا ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ كاری‌ برایانمان له‌ به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ تایبه‌تی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌زانن، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌و هه‌وڵه‌دا وه‌نه‌بێ‌ له‌ په‌ڕاوێزدا بین، راشكاوانه‌ ده‌ڵێم یه‌كه‌مین رێكخراوین كه‌ هه‌وڵی‌ جیددی‌ و پراكتیكیمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوه‌. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ هه‌ر پاش ته‌واوبوونی‌ كۆنگره‌ی‌ چوار و هه‌ڵبژێرانی‌ ستاڤی‌ تازه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ له‌و پێناوه‌دا سه‌ردانی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ گرینگترین رێكخراوه‌كه‌نمان كرد. به‌ خۆشی‌یه‌وه‌ به‌گه‌رمی‌ پێشوازی‌ له‌و پێشنیاره‌مان كرا. ته‌نانه‌ت رێكخراو هه‌بووه‌ كه‌ ئاماده‌ بووه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ وه‌ئه‌ستۆی‌ خۆی‌ بگرێ‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌ جێدا مایه‌ی‌ دڵخۆشی‌ و هۆمێده‌ بۆ هه‌مووان. له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی‌ پێشنیاری‌ بۆ به‌ره‌و پێكهێنانی‌ فێدراسیۆنی‌ لاوانی‌ كوردمان نووسیوه‌ كه‌ مژده‌ی‌ بڵاوبووه‌وه‌یتان ده‌ده‌مێ‌. به‌م زووانه‌ بڵاوی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. پێم وایه‌ خۆی‌ له‌ خۆی‌دا ئه‌وه‌ كارێكی‌ گه‌وره‌یه‌ و هه‌وڵێكی‌ جیددیشه‌، مایه‌ی‌ ئیفتیخاریشه‌.
دووهه‌م: هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا پێوه‌ندی‌ خۆمان له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوه‌كانی‌ باشوور گه‌رم و گوڕتر كردوه‌ كه‌ هه‌ر له‌ هه‌مان كاتدا زۆر دۆست و دڵسۆز و هاوكار و پشتیوانی‌ جیددیمان بۆ رێكخراوه‌كه‌مان په‌یدا بوون كه‌ مایه‌ی‌ دڵخۆشی‌ و شانازی‌یه‌، نه‌ك ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ر دۆست و پشتیوانمان زۆره‌، به‌ڵكوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌مان پتر و به‌هێزتر بووه‌.

عه‌بدوڵڵاپوور: جه‌نابت باسی‌ فێدراسیۆنت كرد، جیا له‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌تان پێدا به‌رنامه‌یه‌كی‌ دیكه‌شتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌یه‌؟

زارعی‌: پاش ماوه‌یه‌كی‌ كورتی‌ دیكه‌ له‌ داهاتوودا ئێمه‌ گه‌ڵاڵه‌ی‌ پێشنیاری‌ و مێكانیزمی‌ پێشنیاریی‌ بۆ پێكهاتنی‌ فێدراسیۆن ده‌خه‌ینه‌ روو و چاوه‌ڕوانی‌ پێشوازی‌ و هه‌نگاوی‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش ده‌بین. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش ده‌نێرین به‌ بێ‌  هیچ چه‌شنه‌ جیاوازی‌یه‌ك. هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ین له‌ قۆناغه‌كانی‌ دیكه‌دا به‌ پشت ئه‌ستووری‌ هه‌موو رێكخراوه‌كان له‌ رێگای‌ یاساییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پێكهاتنی‌ ئه‌و فێدراسیۆنه‌ چڕ و پڕتر بكه‌ین و به‌رنامه‌ی‌ چه‌شنێك كۆده‌نگی‌ و رێكخستنی‌ رێكخراوه‌ سه‌ره‌كی‌یه‌كانمان هه‌یه‌ له‌ پێناو پێكهاتنی‌ ئه‌و فێدراسیۆنه‌دا.
عه‌بدوڵڵاپور: وه‌زعی‌ لاوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دا چۆن ده‌بینی‌؟ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئێوه‌ له‌ سه‌ر دۆخی‌ لاوان له‌ ئێستای‌ وڵاته‌كه‌مان دا چۆنه‌؟
زارعی‌: ده‌كرێ‌ پرسیاره‌كه‌ی‌ جه‌نابت كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌ له‌ به‌شێك دا به‌ڵام له‌ دوو ره‌هه‌ندی‌ سه‌ره‌كی‌یه‌وه‌ وڵام بدرێته‌وه‌. وه‌زعی‌ لاوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ ژێر كارتێكه‌ری‌ دوو لایه‌ن دایه‌. له‌ لایه‌ك دۆخی‌ گشتیی‌ ئێران به‌ سه‌ر لاوانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دا زاڵه‌ كه‌ له‌ قه‌واره‌ی‌ جوگرافیایی‌ ئێران دا هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌ لاوان له‌و به‌شه‌ له‌ كوردستان كاریگه‌ری‌ ده‌سكه‌وت و وه‌زعی‌ هه‌نووكه‌یی‌ باشوور و پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستانیشیان له‌ سه‌ره‌. به‌ گشتیی‌ له‌ ئاستی‌ رووناكبیری‌ و هۆشیاری‌ نه‌ته‌وه‌ییدا پێم وایه‌ لاوانی‌ ئێستا له‌گه‌ڵ‌ به‌ره‌ی‌ پێشوو یه‌كجاریان جیاوازی‌ هه‌یه‌ و گه‌شه‌ و پێگه‌یشتنێكی‌ یه‌كجار زۆرتریان به‌ خۆیانه‌وه‌ دیوه‌. له‌ باری‌ خوێندن و خوێنده‌واری‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موومان ئاشكرایه‌ و پێویست به‌ لێدوان ناكا. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی‌ دزێو كه‌ رژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌ستی‌ له‌ پشته‌وه‌ی‌ هێندێك له‌و دیاردانه‌دا هه‌یه‌ بوونه‌ خۆركه‌ له‌ ناو لاوانی‌ رۆژهه‌ڵات دا. بۆ وێنه‌ خووگرتن به‌ مادده‌سڕكه‌ره‌كان و تووشبوون به‌وه‌ی‌ كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن "اعتیاد" له‌ كوردستاندا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و مه‌ترسی‌یه‌ گه‌ورانه‌یه‌ له‌ سه‌ر لاوان. یان دیارده‌یه‌كی‌ وه‌ك چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ نێونجی‌ ته‌مه‌نی‌ هاوسه‌رگیری‌ و پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوبه‌ش كه‌ پێویسته‌ كارناسانه‌ هه‌ڵسه‌نگێندرێ‌ و قسه‌ی‌ له‌ سه‌ر بكرێ‌. بێكاری‌ و كه‌م داهاتی‌ و ده‌رچوون له‌ زانكۆ به‌ڵام بێ‌ چاره‌نووسیش كۆمه‌ڵێك گرفتن كه‌ تووشی‌ لاوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بوونه‌وه‌. به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ گرفتی‌ لاوان بریتیی‌یه‌ له‌ ئازادی‌ را ده‌ربڕین، به‌شداری‌ كردن له‌ بواره‌كانی‌ سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ له‌ وڵات دا، كاركردن و تێكۆشان له‌پێناو ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌دا كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ گرتن و كوشتن و بێ‌ چاره‌نووسی‌ و ونبوون و زۆر ئاكامی‌ ناخۆشی‌ دیكه‌ی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. له‌ پاشان هه‌ر وه‌ك ئیشاره‌م پێكرد، كارتێكه‌ری‌ ئه‌م به‌شه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان له‌و دیو، رۆژهه‌ڵات، شوێنه‌واری‌ له‌ سه‌ر دۆخی‌ لاوان هه‌بووه‌ كه‌ ناكرێ‌ له‌ به‌رچاوی‌ نه‌گرین. له‌ باشوور وه‌زعێكی‌ تاڕاده‌یه‌ك نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ له‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ كوردی‌ سه‌قامگیر بووه‌، راشكاوانه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌وڵ‌ ده‌ده‌رێ‌. زمانی‌ ره‌سمی‌ زمانی‌ كوردی‌یه‌. بڵاوكراوه‌ی‌ كوردی‌ یه‌كجار زۆره‌ و به‌شێكی‌ یه‌كجار زۆر له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتدا توانایی‌ به‌رچاویان هه‌یه‌ و له‌ رۆژهه‌ڵات ناتوانن كار و چالاكی‌ خۆیان بنوێنن، روو له‌م به‌شه‌ له‌ كوردستان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێكی‌ یه‌كجار زۆر هۆكاری‌ دیكه‌ش باندۆری‌ خۆیان له‌ سه‌ر وه‌زعی‌ لاوان له‌ رۆژهه‌ڵات هه‌یه‌ كه‌ هه‌روه‌ك پێم وتن له‌م وتووێژه‌ كورته‌ و به‌م شێوه‌ رووكه‌شانه‌ ناكرێ‌ ئاوڕ له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ بده‌ینه‌وه‌.
عه‌بدوڵڵاپوور: بۆچوونتان له‌ سه‌ر رێكخراوه‌ NGO یه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵات چی‌یه‌ و تا چه‌ند ئه‌و رێكخراوانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌زانی‌؟
زارعی‌: مه‌سه‌له‌ی‌ ئێن، جی‌، ئۆیه‌كانیش هه‌ر ده‌بێ‌ به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ سه‌ر بكرێ‌ چونكه‌ ئه‌وانیش یه‌ك و دوو نین و هه‌مووشیان هه‌ر بۆ مه‌به‌ستێك و ئامانجێكی‌ واحید تێناكۆشن، جیا له‌وانه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندن و بۆچوونی‌ ئێمه‌ ره‌نگه‌ هه‌موو شتێك نه‌بێ‌، بۆیه‌ وا ده‌ڵێم چونكه‌ به‌ حه‌قیقه‌ت رێكخراوێكی‌ وه‌كوو لاوان ده‌بێ‌ پتر له‌ نێوخۆی‌ وڵات دا و له‌ ناو خه‌ڵكی‌ خۆی‌دا ده‌توانێ‌ چالاكی‌ و تێكۆشانی‌ هه‌بێ‌، ئه‌و كاتیش روونه‌ كه‌ هه‌م ده‌توانێ‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ روونتری‌ له‌ خۆی‌ هه‌بێ‌، هه‌میش هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ده‌قیقتر و درووستتری‌ له‌ سه‌ر رێكخراوه‌كانی‌ دیكه‌ هه‌بێ‌، بۆیه‌ به‌و وه‌زعه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ نیشتمانه‌كه‌مان دوورین و به‌ تایبه‌تی‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئاگامان له‌ هه‌موو كار و چالاكی‌یه‌كی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ نه‌بێ‌، پێم وابێ‌ ئه‌گه‌ر قه‌زاوه‌تێك بكه‌ین ده‌بێته‌ شتێكی‌ له‌ خۆڕا، به‌ڵام به‌ گشتی‌ و له‌ جێدا من هه‌موو ئه‌و رێكخراو یان ته‌نانه‌ت حیزبانه‌ی‌ كه‌ بۆ ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و بۆ خزمه‌تكردن به‌ كۆمه‌ڵگای‌ مرۆڤایه‌تیی‌ تێده‌كۆشن به‌ جێگای‌ رێز ده‌زانم و پێویسته‌ هاوكاریان بكرێ‌ و به‌شداریان تێدا بكرێ‌. لایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ بۆچوونی‌ من ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئێن، جی‌، ئۆیانه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا درووست ده‌بن، جا هه‌ر له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك دا بێ‌، سرووشتی‌یه‌ ده‌بنه‌ رچه‌شكێنی‌ پێكهاتنی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ و كراوه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤێكی‌ ژیارویست و شارستانی‌ دڵی‌ به‌وه‌ خۆش ده‌بێ‌ و به‌ هه‌وڵێكی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ ده‌زانێ‌.
عه‌بدوڵڵاپوور: كاك سمایل ئێمه‌ پرسیارێكی‌ ئه‌وتۆمان نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نابت شتێكی‌ تایبه‌تیت هه‌یه‌ بۆ لاوان یان له‌ سه‌ر ئه‌م وتووێژه‌ یان هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ دیكه‌ كه‌ له‌ رێگای‌ ئه‌م وتووێژه‌وه‌ به‌ لاوانی‌ بگه‌یه‌نی‌ فه‌رموو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی‌ جه‌نابت دوایین قسه‌ی‌ خۆتان بفه‌رموون لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دڵسۆز و دۆستانی‌ رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه‌ بابه‌ت و وتار و نووسین و ره‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانی‌ خۆیانمان بۆ بنێرن. سپاس بۆ جه‌نابت كاك سمایل، كاتێكی‌ خۆش و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنت بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازم.
زارعی‌: سپاسی‌ به‌ڕێزت ده‌كه‌م و هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لاوان ده‌خوازم. منیش هه‌ر وه‌ك جه‌نابتان داوا له‌ هه‌موو لاوان ده‌كه‌م به‌و شێوه‌ی‌ بۆ خۆیان پێیان خۆشه‌ و ده‌یانه‌وێ‌ بێن به‌شداری‌ بكه‌ن له‌ لاوان دا و بیبووژێننه‌وه‌ و گۆڕانی‌ تێدا پێك بێنن و چالاكی‌ بكه‌ن، چونكه‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان هی‌ هه‌موو لاوانه‌. زۆر سپاس و سه‌ركه‌وتوو بن.
بۆ زانیاری‌:
ئیسماعیل زارعی‌ وه‌رگێڕی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ 1-"پێكهاته‌و هێرمنۆتیك"، 2-"ره‌خنه‌ و هه‌قیقه‌ت"، 3-"زمان، وه‌رگێڕان و پێوه‌ندیی‌ كولتووره‌كان"، 4-"چێژی‌ ده‌ق"، 5-"محه‌ممه‌دی‌ قازی‌و په‌یامی‌ وه‌رگێڕ"، 6-"ژاك و ئاغاكه‌ی‌"، 7-"ئۆستووره‌ی‌ چوارچێوه‌"، 8-"هزرڤان(كۆمه‌ڵێك وتووێژی‌ 15 فه‌یله‌سووف)"، 9-"وانه‌ی‌ ئه‌م سه‌ده‌یه‌"، 10-"یادداشته‌كانی‌ مامۆستایه‌كی‌ قوتابخانه‌"، 11-"كالیگولا" 12-"فه‌رهه‌نگی‌ په‌ندی‌ كوردی‌" و چه‌ندین وتار و به‌رهه‌می‌ دیكه‌شه‌.

 
  هه‌ڵبژاردنه‌کان

 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک

 

بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ووتووێژ



    ده‌سپێك  |   پێوه‌ندی  |   ئارشیڤ   |  كاروچالاكی   |  به‌ڵگه‌نامه‌كان   |  ئه‌ده‌ب و هونه‌ر   |  وتووێژ

هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراون، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی به ناوبردنی سه‌رچاوه‌ ڕێگا پێدراوه.
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی لاوان و دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ سود له‌م ئیمه‌یله‌ info@lawan.com و هه‌روه‌ها له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان وه‌ربگرن.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان