کچان و كوڕانی به‌شدار له‌کۆنفڕانسی سێهه‌می یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پڕ به‌دڵ داوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌که‌ین و هیوادارین کۆنفڕانسێکی پڕنێوه‌رۆک و به‌رهه‌م دارتان هه‌بێ. لاوان ڕێبه‌رانی داهاتوی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌مانن و ده‌بێ له‌بیری سه‌رکه‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌که‌ماندا بن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌هه‌رچی پته‌و تر هه‌نگاو به‌ره‌و خۆ ئۆرگانیزه‌کردن هه‌ڵێننه‌وه، ته‌مرینی دێموکڕاسی بکه‌ن و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا به‌دیسیپلینێکی پێشکه‌وتوانه‌وه‌کاره‌کانیان ڕێکبخه‌ن.
کۆنفڕانس مه‌یدانێکه‌بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان و دیتنه‌وه‌ی باشترین میکانیزمه‌کانی سه‌رکه‌وتن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌له‌به‌رچاوبگرین که‌کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تی لاوان، پێک دێ له‌کۆمه‌ڵێک کچ و کوڕی دڵپاک و دڵسۆز و گه‌لێک بیر و بۆچونی سه‌رده‌میانه‌و پێشکه‌وتو له‌خۆی دا کۆ ده‌کاته‌وه، بێگومان دڵگه‌رمین به‌وه‌ی که‌ئاکامی باشی لێ بکه‌وێته‌وه‌و داهێنه‌ر بێ له‌دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان دا. ئێمه‌دیسان داوای سه‌ر که‌تنتان بۆ ده‌که‌ین و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌هه‌رده‌م یارمه‌تیده‌رتان بین له‌به‌ره‌و پێش بردنی کاره‌کانتان دا بۆ گه‌ێشتن به‌ئامانجه‌پیروزه‌کانی گه‌لی کوردمان. هه‌ر به‌و پێیه‌ش هومێدمان پێتانه‌و چاوه‌ڕوانیمان لێتان هه‌یه‌له‌ڕێگای خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان دا. سه‌ر که‌وتو بن
هه‌یئه‌تی ئیجڕایی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات 2- 7 - 2008
|