له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه هه‌ر وه‌ك هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه به پێی ئه‌سڵێك كه له به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆیی رێكخراودا هاتووه كه ده‌بێ هه‌ر مانگ و نیو جارێك كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پێك بێ باس له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جۆاروجۆر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لاوان به گشتی و رێكخراوی لاوان به تایبه‌تی و هه‌روه‌ها به‌رنامه و پلانی رێكخراو بۆ داهاتوو كرا.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن سمایل زارعی سكرتێری رێكخراوه‌وه به‌خێرهاتنی هه‌موو ئه‌ندامان و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه كرا و دواتر راپۆرتی هه‌یئه‌تی ئیجرایی بۆ هاوڕێیانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییدا خوێنده‌وه. دواتر باسێكی گشتی له سه‌ر به‌رنامه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئیجرایی بۆ داهاتووی رێكخراو باس كرد و هه‌روه‌ها ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌ی بۆ هاوڕێیان ئاشكرا كرد. وه‌ك سه‌ره‌كیترین كاری كۆبوونه‌وه ئاماژه‌ی به وه‌زعی ته‌شكیلات و راگه‌یاندنی رێكخراو كرد و ره‌خنه و پێشنیار و تێبینییهكانی هه‌یئه‌تی ئیجرایی و خۆیانی پێشكه‌ش كرد. دوای ئه‌و باسانه پرسێكی تایبه‌تی هێنایه گۆڕێ كه وه‌ك سه‌ره‌كیترین به‌شی كاری كۆبوونه‌وه ناوزه‌دی كرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به پێك هێنانی "كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی پێنجه‌م"ی رێكخراوه‌كه‌مان كرد كه به پێی ئه‌سڵێك كه له به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆدا هاتوو پێویسته شه‌ش مانگ پێش كاتی گرتنی ئاسایی كۆنگره له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی بهڕێوهبهریییهوه هه‌ڵبژێردرێ و ئه‌رك و كاره پێوه‌ندیداره‌كان به كۆنگره له ئه‌ستۆ بگرێ.

له درێژه‌ی باسه‌كان دا هه‌ر كام له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی به پێی توانا به‌شدارییان له باس و بابهتهكان دا كرد و ره‌خنه و تێبینی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاڕاسته‌ی به‌شه تایبه‌ته‌كان كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌دا به‌رپرسی هه‌ر كام له‌و به‌شانه راپۆرتی كار‌و تێكۆشانی خۆیان و هه‌روه‌ها پلان و به‌رنامه‌یان بۆ ماوه‌ی داهاتوو هێنایه به‌رباس كه له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان له سه‌ر ده‌كرا.
به‌شی كۆتایی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه پێك هاتبوو له بڕیاردان له سه‌ر پێكهێنانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م و هه‌ربۆیه‌ش به كۆی ده‌نگ بڕیار له سه‌ر پێكهێنانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م درا و دواتریش به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه ته‌رخان كرابوو بۆ دیاری كردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی پێنجه‌م كه پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ڕیی ئه‌و چه‌ند هاوڕێیه‌ی خواره‌وه دیاری كران:
یه‌كه‌م: سمایل زارعی (سكرتێر)
دووهه‌م: هه‌ڵمه‌ت ره‌حمه‌تپوور (به‌شی ته‌شكیلات)
سێهه‌م: ره‌حمان سه‌لیمی (ته‌نزیمی ئاییننامهكان)
چواره‌م: زۆرار زه‌رزا (به‌شی ئامووزش)
پێنجه‌م: عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵاپوور (به‌شی راگه‌یاندن)
شه‌شه‌م: ته‌ها وه‌نه‌وشه (به‌شی ئاڕشیو)
حه‌وته‌م: گزینگ نوورانی (به‌شی پێوه‌ندییه‌كان)
هه‌ر كام له‌و چه‌ند به‌شه و به هاوكاری باقی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی و به‌شێكی زۆر له كادر و به‌رپرسانی كۆمیته‌كان و كه‌سانی پێوه‌ندیدار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه به‌شێكی تایبه‌تی له ئاخاوتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوڕێیانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه داوا كرا له رۆژانی داهاتوودا كار بۆ زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و كۆمیته‌یه و هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی فه‌رمی ده‌ستووری كاره‌كانی بكرێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌به‌ڕیی به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا كه داوا له هاوڕێیانی كۆمیته‌كانی رێكخراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێ كه به پێی توانا و لێكدانه‌وه‌ی خۆیان و به‌و شێوه‌ی كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ركه‌وتووتر بوونی كۆنگره بكا هه‌یئه‌تی ئاماده‌كاری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كیه‌تیی لاوان دیاری بكرێ و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری له نێوخۆی كوردستان كار و ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێ.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی به‌شدار پێشنیاریان كرد كه له رێگای جۆراوجۆره‌وه هه‌موو ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستان و دڵسۆزانمان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئێمه له به‌ره‌به‌ری پێكهێنانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م داین و داوایان لـێ بكه‌ین كه به ره‌خنه، پێشنیار، بابه‌ت و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێ به‌شداری بكه‌ن له ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م دا. به‌و ئاواته‌ی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و جێی هومێدمان هه‌بێ كۆتایی به سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هات.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
9ی سه‌رماوه‌زی 1387ی هه‌تاوی