ی كوردی.
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات

  به‌خێربێن

  ده‌سپێک
  پێوه‌ندی
  ئارشیڤ
  ڕاپرسین
  بابه‌ت بنێره‌

  ببه‌ ئه‌ندام
  لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ندام
  نامه‌ی تایبه‌تی
  وێبلاگی ئه‌ندامان
  لیستی ئه‌ندامان

  بمانناسێنه‌
  لینکه‌کان
 

  وێنه‌کانی لاوان


وێنه‌كانی لاوان
 

  :: به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان

به‌یاننامه‌

بەیاننامەی یەكیەتی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی لە سێدارەدانی لاوی كورد ئێحسان فەتاحیان

راگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی چوارەم

په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان‌ به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌‌ ئێران دا

راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

کۆنفڕانسی هه‌شته‌می لاوانی سوئێد، سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو

دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌کیه‌تیی لاوان، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سێهه‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

پەیامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى گشتیى یەکیەتیى لاوانى دیمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ سێهەمین کۆنفرانسى یەکیەتیى لاوانى دێمۆکراتى رۆژهەڵاتى کوردستان_نوێنەرایەتیى دەرەوە

ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی سوئێدی یه‌کیه‌تیی لاوان، سه‌باره‌ت به‌ مه‌راسیمی یادی 19 ساڵه‌ی کۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی له‌ ساڵۆنی پێسه‌وا قازی محه‌ممه‌د دا

''هه‌ڵوێستی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 24ی‌ ره‌شه‌ممه‌دا''

راگه‌یه‌ندراوی‌ كومیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ كوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان

په‌یامی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ تێكۆشه‌ری‌ دێرینی‌ حیزبی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستان، به‌ڕێز عوسمان ره‌حیمی‌

به‌یاننامه‌ی‌ كۆتایی‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دیمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

 

  :: خوێنه‌ران

ئێستا 20 میوان و
به‌خێربێ‌ی میوان، بۆ ئه‌ندامیتی‌تان له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ئێره‌ بچرکێنه‌ .
 

  :: گه‌ڕان



 

  :: چوونه‌ژوور

ناوی ئه‌ندام

وشه‌ی نهێنی

تا ئێستا ئه‌ندام نی، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ببنه‌ ئه‌ندام لێره‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بی ده‌توان بۆچوونه‌کانی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ت و به‌شه‌کان بنووسی و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌ماندا پێوه‌ندیت هه‌بێ .
 

  نۆروێژ: کۆنفڕانسی" کوردستان" حه‌وته‌مین کۆنفڕانسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ سه‌رکه‌وتووانه‌ کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا


مێژووی ناردن : Sunday, April 05 @ 07:00:29 UTC
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ٢٩.٠٣.٢٠٠٩ حه‌ته‌مین کۆنفرانسی گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ و نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و نوێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئوروپا و‌ وڵاتی سوئێد له‌ شاری لیلیسترۆم به‌ڕێوه‌چوو.


کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی‌ره‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان کۆنفرانسی حه‌وته‌م ده‌ستی به‌ کاره‌کانی خۆی کرد، به‌ڕێز ناسر فه‌تتاحی به‌رپرسی پێشووی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ وڵاتی نۆروێژ، به‌خێرهاتنی هه‌موو به‌شداربووانی کرد و سوپاسی ئاماده‌بوونی میوانان و نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کرد. به‌ڕێز فه‌تتاحی داوای له‌ به‌ڕێز کاک ئه‌بووبه‌کر قه‌دیکورد کرد که‌ به‌ داگیرساندنی ٧ مۆم کۆنفرانسی٧‌م به‌ ڕه‌سمی بکاته‌وه‌. دوابه‌دوای کردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی کۆنفرانسی ٧م، به‌ڕێز کاک ئه‌بوبه‌کر قه‌دیکورد چه‌ند وته‌یه‌کی به‌نرخی پێشکه‌ش به‌ به‌شداربووان کرد و تییایدا باسی له‌ ڕۆڵی لاوان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کۆنفراسنی ٧‌م خواست.


به‌شی دووه‌می کاری کۆنفراس ته‌رخان کرابوو بۆ په‌یام و برووسکه‌کان. په‌یامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژ‌ه‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ئاکۆ مه‌ولودیه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا، دواتر به‌ڕێز قه‌سیم خان نه‌رزیوه په‌یامی کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی خوێنده‌وه‌. په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له‌ وڵاتی نۆروێژ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز به‌فرین ڕۆسته‌می یه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا. په‌یامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز کاک شۆڕش ئو‌ستادیه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا. پاشان خاتوو کوێستان بابایی په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له‌ وڵاتی سوئێد خوێنده‌وه‌. په‌یامی ( ئا.ئو. ێف ) به‌ زمانی نۆروێژی له‌ لایه‌ن خاتوو نه‌وژین رۆسته‌میه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ به‌شداربووان کرا. به‌ڕێز ئاکام پوورخزری په‌یامی کۆمیته‌ی فینلاندی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کورستانی پێشکه‌ش کرد.


جێی ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ به‌ڕێز کاک دیاکۆ مرادی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، میوانی کۆنفرانسی ٧ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له‌ وڵاتی نۆروێژ بوو. ناوبراو چه‌ند ووته‌یه‌کی به‌نرخی له‌باره‌ی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ لاوی کورد له‌ تاراوگه‌ پێویسته‌ هاوکاری لاوی کورد بن له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ له‌ بارودۆخێکی ترسناک دا ده‌ژین و خه‌بات ده‌که‌ن. دوابه‌دوای وته‌کانی به‌ڕێز دیاکۆ مرادی، پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌کان، به‌ڕێز ناسر فه‌تتاحی، ١٠ خوله‌کی پشوو ڕاگه‌یاند که‌ تییایدا په‌زیرایی له‌ به‌شداربووان کرا.


دوای ١٠ خوله‌ک‌ پشوو کۆمه‌ڵێک پێشنیار بۆ ناوی کۆنفرانسی ٧ وه‌رگیران، که‌ ناوی " کوردستان" به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ک ناوی کۆنفرانس په‌سه‌ند کرا و هه‌روه‌ها " پشتیوانی کردن له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" وه‌ک درووشمی سه‌ره‌کی کۆنفرانس له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس دیاری کرا.
دواتر به‌ڕێز ناسر فه‌تتاحی، به‌رپرسی پێشووی یه‌کیه‌تی لاوان له‌ نۆروێژ، ڕاپۆرتی کار و چالاکی و ڕاپۆرتی ماڵی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ماوه‌ی نێوان کۆنفرانسی ٦ تا ٧ ی پێشکه‌ش به‌ به‌شداربووان کرد و پاشان پشوویه‌کی١٠ خوله‌کی ڕاگه‌یاند.


به‌شێکی تری کاری کۆنفرانسی ٧ ته‌رخان کرابوو به‌ وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر کاروباری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو و ڕاپۆرتی کار و چالاکی و ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی، که‌ تییایدا ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس به‌ شێوه‌یه‌کی چالاکانه‌ ڕه‌خنه‌کانیان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ کرد، و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌کیه‌تی لاوان له‌ نۆروێژ به‌و په‌ڕی دڵ فره‌وانیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌کانیان وه‌رگرت و به‌ وردی وه‌ڵامی هه‌موو ڕه‌خنه‌کانیان دایه‌وه‌. ڕاپۆرتی کار وچالاکی و به‌شی ماڵی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنفرانس په‌سه‌ند کرا.


دواتر هه‌موو به‌شداربووان خوانی ئێواره‌یان له‌ ده‌وری یه‌کتر خوارد که‌ له‌ لایه‌ن دوو لاوی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه‌ ئاماده‌ کرابوو.


پاش خوانی ئێواره‌، به‌ڕێز شۆڕش ئوستادی باسێکی له‌سه‌ر ئاییننامه‌ی تایبه‌ت به‌ یه‌کیه‌تی لاوان له‌ نۆروێژ پێشکه‌ش کرد و چه‌ند پشنیارێکی گۆڕانکاری له‌ ئاییننامه‌که‌دا خسته‌ به‌ر ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنفرانس که‌ به‌شێکی زۆریان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند کران. دواتر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو سوپاسنامه‌ و دیاری ڕێزلێنانیان پێشکه‌ش کرا که‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان کاک ئه‌بووبه‌کر قه‌دیکورد و کاک که‌ریم ئه‌ڵڵاوه‌یسی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش کرا.


به‌شی کۆتایی کاری ڕه‌سمی کۆنفرانسی ٧ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ ته‌رخان کرابوو به‌ هه‌ڵبژاردن، که‌ تیایدا دوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دران، یه‌کێکیان بۆ کۆمیته‌ی به‌رنامه‌ و پلان دانان و ئه‌وی تریان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوێ.

له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م که‌ بۆ کۆمیته‌ی به‌رنامه‌ و پلان دانان ئه‌نجام درا ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌نگی متمانه‌ی کۆنفرانسیان پێ به‌خشرا:
١. شۆڕش ئوستادی
٢. سه‌یران مه‌عرووفی
٣. ئه‌وین ڕۆسته‌می
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش وه‌ک جێگر هه‌ڵبژێردران:
١. زانیار زه‌هرایی
٢. سمایل ڕه‌زایی

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ وه‌ک ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردران:
١. نه‌وژین ڕۆسته‌می
٢. ئاکام پوورخزری
٣. شوانه‌ ئوستادی
٤. زانیار زه‌هرایی
٥. ئاژوان مامه‌ش
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش وه‌ک جێگری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵبژێردران:
١. تروسکه‌ ئوستادی
٢. به‌فرین ڕۆسته‌م


له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کورتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ دا، نه‌وژین ڕۆسته‌می وه‌ک به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له‌ وڵاتی نۆروێژ هه‌ڵبژێردرا.
 دواتر دوو لاوی به‌هره‌مه‌ند هادی و ڕه‌وه‌ند به‌ مۆسێقا و گۆرانی کوردی کۆتاییان به‌ کۆنفرانسی ٧ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ هێنا.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان - نۆروێژ

 
  هه‌ڵبژاردنه‌کان

 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک

 

بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

کاروچالاکی



    ده‌سپێك  |   پێوه‌ندی  |   ئارشیڤ   |  كاروچالاكی   |  به‌ڵگه‌نامه‌كان   |  ئه‌ده‌ب و هونه‌ر   |  وتووێژ

هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراون، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی به ناوبردنی سه‌رچاوه‌ ڕێگا پێدراوه.
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی لاوان و دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ سود له‌م ئیمه‌یله‌ info@lawan.com و هه‌روه‌ها له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان وه‌ربگرن.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان