به‌رنامه‌کان به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوون:
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌کاندا به‌رێز کاک شوانمیری به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له وڵاتی سوئێد، به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شدارانی کرد و مه‌به‌ستی یه‌کیه‌تیی لاوانی له پێکهێنانی ئه‌م چالاکیا‌نه باس کرد، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی ده‌هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه له ولاتی سوئێد به‌گه‌رمی پیرۆزبایی به هه‌مووئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان گوت و هیوای خواست که کاروتێکۆشانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ره‌و پێشتر بروا و ڕێکخراوه‌که‌مان توانای خزماتی زیاتری به لاوانی کورد هه‌بێ.
به‌شی یه‌که‌م: سه‌عات 10.30 – 11.45 سیمینارێک له‌لایه‌ن ڕۆلف ڕۆبێری (Rolf Roberg) سه‌باره‌ت به مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیان و ڕۆڵی لاوان له کۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆبێری له باسه‌کانی دا باسی له هۆکاره‌کانی توشبوونی لاوان و کاریگه‌ریه نه‌رێنی‌یه‌کانی ئه‌و ماددانه له‌سه‌ر ژیان و ڕۆڵی لاوان و بنه‌ماڵه و که‌س و کاریان کرد و هه‌روه‌ها باسی له هێندێک ڕێگا چاره‌کان و شێوازه‌کانی هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ لاوانی توشبوانی ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه کرد، ناوبراو پێ‌ی وابوو که ڕێکخراوه مه‌ده‌نی‌یه‌کان ده‌توانن کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بێ لا دانی زانیاری و وشیارکردنه‌وه‌ی لاوان له مه‌ترسی‌یه‌کانی تووشبوون به مادده بیهۆشکه‌ره‌کان، شایانی باسه لاوان زۆر چالاکانه له‌باسه‌کانی ڕۆبێری دا به‌شداربوون.
به‌شی دووهه‌م: پاش وچانێکی کورت، سیمینارێکی هاوبه‌ش له لایه‌ن به‌ڕێزان کوێستان بابایی و کاروخ محه‌ممه‌دپوور به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ڕێز محه‌ممه‌دپوور سه‌باره‌ت مێژووی کاری ڕێکخراوه‌یی له وڵاتی سوئێد و ڕۆڵی ڕێکخراو له کۆمه‌ڵگادا باسێکی پێشکه‌ش کرد و باسه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کار‌و چالاکی و به‌رنامه و پلانه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ خزمات به لاوانی کورد له وڵاتی سوئێد دا گرێدایه‌وه.
به‌رێز بابایی سه‌باره‌ت بۆچۆنی‌یه‌تی خۆڕێکخستن و له‌سه‌رپێ‌ی خۆوه‌ستانی ڕێکخراوه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان کرد و به‌رنامه و پلانه‌کانی کارکردن له سیسته‌می وڵاتی سوئێد دا شیکرده‌وه و باسی له چه‌ند نموونه‌یه‌ک کرد و به پڕۆژێکتۆر چه‌ند فۆڕمێکی تایبه‌ت باسه‌کانی نیشاندا، له‌هه‌ردوو ئه‌م باسانه‌دا به‌شدارانی سیمیناره‌که چالاکانه به‌شداریان کرد.
به‌شی سێهه‌م: ئه‌م به‌شه پێکهاتبوو له کێ‌به‌رکێ‌یه‌کی تۆپی پێ له نێوان شه‌ش گرووپی تۆپی‌پێ‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا به دوای حه‌سانه‌وه‌یه‌کی 45 ده‌قیقه‌یی دا ده‌ستی پێ‌کرد، له ئاکامی چه‌ند یاری دۆستانه‌دا ئاکامه‌کانی ئه‌م کێ‌به‌رکێ‌یه به‌م شێوه‌یه بوون:
گرووپی یه‌کی لاوان شۆپینگ پله‌ی یه‌که‌میان وه‌ده‌ست هێنا
گرووپی دووی لاوانی شۆپینگ پله‌ی دووهه‌میان وه‌ده‌ست هێنا
گرووپی لاوانی لینشۆپینگ پله‌ی سێهه‌میان وه‌ده‌ست هێنا
گرووپی کچان خه‌ڵاتی بڕوا به‌خۆبوون و به‌رده‌وامیان وه‌رگرت
دلێر قادر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی کێ‌به‌رکێ‌یه‌که‌ی وه‌رگرت
هه‌روه‌ها یاریزانان بێستوون عه‌زیزی وه‌ک باشتری گۆڵچی و نیشتیمان ئیراندوست و کوبرا جانمیری وه‌ک باشترین یازیزانی کچ ڕێزیان لێ‌گیرا.
پێویسته بگوترێ که خه‌ڵاته‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاک ئیقباڵ سه‌فه‌ری به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتوانی کێ‌به‌رکێ‌کاندا دابه‌شکران.
به‌شی چواره‌م: دوای نانخواردنی ئێواره، دوایین به‌شی چالاکی‌یه‌کان بریتی بوو له ئاهه‌نگێکی گۆرانی و مۆسیقا که له‌لایه‌ن دوو لاوی به‌هره‌مه‌نده‌وه نه‌به‌رد جوانمێری (ژه‌نیار) و ئابدین جوانمێری (گۆرانی بێژ) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م به‌شه‌شدا لاوانی به‌شدار به‌گه‌رمی به‌شداربوون و گه‌ڕی شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌کی کچان و کوڕانی لاو ساڵۆنی وه‌رزشی شاری شۆپینگیان ڕازاندبۆوه، پێویسته بگوترێ که سه‌عای 21.30 له نێو شادی و خۆشی لاوان دا چالاکی‌یه‌کانی ئه‌وڕۆژه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان کۆتایی‌یان پێهات و لاوان به‌ره‌و شوێنی ژیانیان گه‌ڕانه‌وه.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – سوئێد
چاوه‌ڕوانی وێنه و فیلمی تایبه‌ت به‌م چالاکیا‌نه بن.