سەرەتا جێژنەکە بە مارشی میللی ئەی رەقیب ، لەلایەن گروپی سرودی یەکیەتی لاوان دەستی پێ کرد. پاشان پەیامی یەکیەتی لاوان و بە خێرهێنانی میوانان لە لایەن یەکیک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەریوەبەری لاوان لە سویس خویندرایەوە.

بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سویس خاتو بەهار ئیبراهیمی بەم بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی پێشکێش کرد و بروسکەی پیرۆزبایی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش بەم بۆنە لەلایەن بەریوەبەری بەرنامە خوێندرایەوە.
بەشێکی تری ئەم جێژنە بریتی بو لە هونەرنەمایی دوو گروپی هەڵپەرکێی تازە پیگەیشتوانی یەکیەتی لاوان و تیپی هەڵپەرکێی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، سەر بە یەکیەتی لاوان دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان، کۆمیتەی سویس.
لە درێژەی بەرنامەکاندا پارچە موزیکێک بە ئامێری نەی لە لایەن ژەنیاری تازە پێگەیشتو نەشمیل بەروەندی پێسکێشی ئامادەبوان کرا.
دوایین برگەی جێژنەکە شایی و هەڵپەرکێ و رەشبەڵەکی بەشداربوان بو بە هاوکاری تیپی مۆسیقای رەوەز و گۆرانی بێژ زیاد رەواندوزی ، کە تا کاتژمێر 23.30 درێژەی کێشا.
بۆ زانیاری زیاتر سهبارهت کۆمیتهی سویس لێره کلیک بکهن!!


