
بۆ کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنفرانسی یه‌کیه‌تییه تێکۆشه‌ره‌که‌تان، پڕ به دڵ پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێین و داوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌که‌ین. سه‌رکه‌وتنی کۆنفڕانسه‌که‌تان بێگومان سه‌رکه‌وتنێکه له ره‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌مان دا.
لاوان به‌ڕێوه‌به‌رانی داهاتوی نه‌ته‌وه و حیزبه‌که‌مانن. به‌رپرسایه‌تییه‌کی که ئه‌مڕۆ لاوانی وه‌ک ئیوه به عۆده‌ی ده‌گرن، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی ڕه‌وامان له داهاتو دا. بۆیه به دڵنیاییه‌وه ده‌کرێ بڵێین که یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر شانه و ده‌بێ ڕۆڵی خۆی له نێو جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان دا ببینێ.
دیسان داوای سه‌ر که‌وتنتان بۆ ده‌که‌ین و هیواتان پێ ده‌به‌ستین بۆ دواڕۆژ.
له لایه‌ن کومیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
مسته‌فا شڵماشی
به‌رپرسی کۆمیته
8 /11 /2009