دواتر لە لایان بەڕیوەبەرانی کۆنفڕانس کاک ناسر فەتاحی و خاتوو ئاوات نستانی بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانان و بەشدارانی کۆنفڕانس کرا و، سوپاسی کۆمیتەی نۆروێژی یه‌کیه‌تیی لاوان کرا، که ئه‌رکی ته‌داروکات و په‌زیرایی ئه‌م کۆنفڕانسه‌یان که‌وتبووه سه‌رشان، پاشان پەیامەکانی ئاڕاستەکراو خوێندرانەوە:
پەیامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، مەنسور سەممار، لە لایەن رەحیم دەستیار خوێندرایەوە.
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە لایان بەرپرسی گشتی، مەریوان نستانی، پێشکەش کرا.
وتاری کۆمیتەی بەڕیوەبەریی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە لایەن بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە دەرەوە، سەعید بێگزادە پێشکەش کرا.
پەیامی کۆمیتەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە نۆروێژ لە لایان بەرێز قادر خەندان پێشکەش کرا.
پەیامی کۆمیتەی لاوانی سوئێد لە لایان موکریان نستانی.
پەیامی کۆمیتەی سوئێس لە لایان جەماڵ وەیسی.
پەیامی کۆمیتەی دانماڕک لە لایان سنوور محەممەد زادە.
پەیامی کۆمیتەی بریتانیا لە لایان رێبوار قادر زادە پێشکەش کران.
په‌یامێکی کورتی پیرۆزبایی بۆ کۆنفڕانسی چواره‌می لاوان له لایه‌ن کاک که‌ریم ئاڵلاوه‌یسی.
هەروەها دوو شێعری پڕ لە سۆز و بە هەست و کوردانە، لە لایه‌ن دوو شاعیری لاو، حامید ئەحمەدی و سنوور محەممەد زادە پێشکەش کران.
دووهەم بەشی کاری کۆنفڕانس دوای دەنگ وەرگرتن بۆ مەشرەعییەتی کۆنفڕانس کە بە تێکڕای دەنگ پەسند کرا، ناوی ئەم کۆنفڕانسە لە لایەن نزیک بە تەواوی ئەندامانی بەشدار، بە لەبەرچاوگرتنی کەم و کورتییەکان و هەروەها بۆ چالاکترکردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی لاوان لە دەرەوەی وڵات، بە کۆنفڕانسی "بەخۆداچوونەوە" ناودێر کرا.
بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتی کار و چالاکیی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات لە لایان خاتوو کوێستان بابایی تەرخان کرابوو.
ناوبراو وێڕای ئاماژەکردن بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان، ئاوڕی له کار‌و تێکۆشانی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دایه‌وه و سوپاسی له کاروتێکۆشانی هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان کرد.
هەروەها وتارێک کە بریتی بوو لە پێشنیار بۆ کۆنفڕانس و کۆمیتەی داهاتووی یەکیەتیی لاوان، لە لایان شۆرش ئوستادی پێشکەش کرا.
به‌شی سێهه‌می کاری کۆنفڕانس که به‌دوای نانخواردنی ئێوراه و په‌زیرایی زۆرباشی کۆمیته‌ی نۆروێژدا له کۆنفڕانس ده‌ستی پێ‌کرد، بریتی بوو له وتاری به‌ڕێز مه‌ریوان نستانی سه‌باره‌ت به بارودۆخی گشتیی کاروتێکۆشانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ڕێزیان له وتاره‌که‌ی دا باسێکیشی سەبارەت بە کەم و کورتییەکان و چاوەڕوانیی لاوان لەو رێکخراوە و ئەرکی یەکیەتیی لاوان بەرانبەر بە نەسلی دووهەم و سێهەمی ئەوروپانشین و داڕشتنی پێوەندییەکی سیستماتیک لە نێوخۆ و لەگەڵ کۆمیتە و لایەنە جۆراوجۆرەکان کرد.
دوابەدوای ئەو کارانە، بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانس بە رەخنە و پێشنیار و پرسیارکردن دەستی پێ‌کرد کە چالاکترکردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و یەکیەتیی لاوان لە دەرەوە و لێک نزیکترکردنەوە و پتەوترکردنی پێوەندییەکانی لاوانی نێوخۆ و دەرەوە و کۆمیتەکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکان بەشی هەرە زۆری ئەو بەشەی پێک دەهێنا. دواتر باسەکانی پێوەندیدار بە حیزب لە لایەن کاک سەعید بێگزادە وڵام درانەوەو، لەو بەشەدا ناوبراو وێڕای سپاس لە بەشداریی گەرموگوڕی بەشداران، پێداگری لە سەر پشتیوانیی هەمیشەیی حیزب و هاوکاریی زیاتر و بەرچاوتری حیزب لەو رێکخراوە کردەوە. هەروەها بۆ باسەکانی پێوەندیدار بە کاروباری کۆمیتەکان و کۆمیتەی بەڕێوەبەریی لاوان لە دەرەوەی وڵات، مەریوان نستانی وڵامی بابەتە پێوەندیدارەکانی بەشداربووانی دایەوە.
چواره‌مین و دوایین بەشی کاری کۆنفڕانس بۆ هەڵبژاردنەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات و هەروەها بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرخان کرابوو کە ئەم بەڕێزانە لە هەڵبژاردنێکی دیمۆکراتیک دا وەک ئەندامی ئەسڵیی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوە هەڵبژێردران:
· کوێستان بابائی
· یاسین حاجی زادە
· رەحیم دەستیار
· ئیبراهیم عەزیزی
· جەماڵ وەیسی
ئەم دوو کەسەش وەک جێگری بەڕێوەبەری هەڵبژێردران:
· سنوور محەممەد زادە
· ئارام بەخشووری
هەروەها دوو کەس لە پێنج کەسی ئەندامی ئەسڵی، بە پێی په‌سه‌ند کراوه‌کانی کۆنگره‌ی پێنجه‌م، لە لایان کۆنفڕانسەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژێردران:
· کوێستان بابائی
· یاسین حاجی زادە
وه هه‌روه‌ها کاک ئیبراهیم عه‌زیزی به ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی به ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵبژێردرا.
لە کۆتایی کاری کۆنفڕانسیش دا واتە دوای ٩ کاتژمێر کاری بەردەوام ، ئەندامانی ئەسڵی بە تێکڕای دەنگ (کوێستان بابائی)یان وەک بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات هەڵبژارد.
پێویسته بگووترێ که هاورێ‌یانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو له لایه‌ن خاتوو نه‌وژین ڕۆسته‌می‌یه‌وه له‌وحی ڕێزلێنانی یه‌کیه‌تیی لاوانیان پێ‌به‌خشرا، که دیاری کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان بوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان / نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات





چاوه‌ڕوانی وێنه‌ری زیاتر بن....