|
کوردستان وکود نیوز: رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌ركردنی راگه‌یاندراوێك، داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد كه له سیداره‌دانی 9 كه‌س له به‌ندكراوان كه به "موحارب" تاوانبار كراون، رابگرێ.
ئیبراهیم رئیسی، جێگری یه‌كه‌می ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی گوتویه‌تی: كه به‌م زووانه‌ی 9 كه‌س له به‌ندكراوانی رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به "موحاربه" تاوانبار كراون له سێداره ده‌درێن. رئیسی پێشتر گوتبووی كه ئه‌م كه‌سانه له كاتی به‌شداری كردن له " ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه" قۆڵبه‌ست كراون و" هه‌ر كامیان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی رێژیم بووه و به ئامانجی دووبه‌ره‌كی و له نێوبردنی رێژیم له رێپێوانه‌كاندا به‌شداییان كردوه" حه‌سیبه حاج سه‌هراوی، جێگری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئافریقای ئه‌م رێكخراوه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ركردنی بڕیاری له سێداره‌دان بو قۆڵبه‌ست كراوانی به " ناعادڵانه"ی زانیوه و رایگه‌یاندوه كه ئه‌م به‌ندكراوانه ناتوانن پارێزه‌ر بگرن و به‌شێك له‌م كه‌سانه بۆ وه‌رگرتنی ئیعترافی زۆره‌ملی له‌ژێر فشار دا بوون. ئه‌م به‌رپرسه هه‌روه‌ها به‌رێوه‌چوونی بڕیاری له سێداره‌دان له به‌رچاوی خه‌ڵك به" نامرۆڤانه و بێ ره‌حمانه" له قه‌ڵه‌م داوه و گوتویه‌تی كه ئه‌م كرده‌وه‌یه له سه‌ر خه‌ڵك و به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كه‌سی مه‌حكوم به ئیعدامكراو شوێنه‌واری رۆخێنه‌ر داده‌نێ. به پێی ئه‌م راگه‌یاندراوه ، ناسرعه‌بدول حه‌سه‌نی و ره‌زا كازیمی دوو كه‌س له‌و 9 كه‌سانه‌ن كه بڕیاره به‌م زووانه له سێداره بدرێن و ناوی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی دیكه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه. له ناره‌زاییه‌تیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئێران له 22 ی جۆزه‌ردانه‌وه، زیاتر له 5000 كه‌س گیراون و ده‌یان كه‌سیش كۆژراون. شایانی باسه كه ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ، پێنج شه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو 8ی رێبه‌ندان ، مه‌حه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مانی و ئاره‌ش ره‌حمانی به تاوانی " موحاره‌به" له رێگای به‌شداری له ناره‌زایه‌تییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له سێداره دا. دادسه‌رای تاران، 16 كه‌س له به‌ند كراوانی رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن به "موحاربه" تومه‌تبار كردوه و بۆ یازده كه‌س له‌وانه بڕیاری له سێداره دان ده‌ركراوه.
|