 بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد که به کاروانچیه‌تی و ئاژه‌ڵداری ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان مه‌یسه‌ر ده‌کرد، له‌ده‌ست ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعات و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن هه‌ڵاتوون و له باشووری کوردستان نیشته‌جێ بوون.
مه‌ولوود فه‌یزوڵاهی، باوکی هه‌شت منداڵ و خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ، که بۆ ماوه‌ی پازده مانگ له جیاتی کوڕه کاروانچییه‌که‌ی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا به‌ند کراوه، رایده‌گه‌یه‌نێ که له ماوه‌ی گیرانیدا به‌رده‌وام ئه‌شکه‌نجه‌ی رووحی و فیزیکی کراوه. ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ "چوونکا نه‌مده‌ویست ببمه سیخوڕ".
ئه‌و شارۆمه‌نده کورده، که وه‌ک زۆربه‌ی گوندنشینانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به کاروانچیه‌تی و ئاژه‌ڵداری ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی مه‌یسه‌ر کردووه، رایده‌گه‌یه‌نێ که هێزه‌کانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران، دوو ساڵ به‌ر له ئێستا و له جیاتی کوڕه کاروانچییه‌که‌ی، راپێچی گرتووخانه و به‌وه تاوانباریان کردووه که لایه‌نگری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بێ.
فه‌یزوڵاهی، به‌گویره‌ی قسه‌کانی خۆی، له ماوه‌ی پازده مانگی گیرانیدا، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئه‌شکه‌نجه کراوه و پێیان راگه‌یاندووه که "ئه‌گه‌ر هاوکاریمان نه‌که‌ی، به زیندویی لێره ناچیته ده‌ره‌وه، له گرتووخانه‌دا ده‌تڕزێنین."
"که‌بابی مریشک"
فه‌یزوڵاهی، که سه‌رئه‌نجام له سنووری سه‌رده‌شته‌وه هاتووه‌ته باشووری کوردستان، له بابه‌ت شێوه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌کردنیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کا که "کاتێک دیتیان به دارکاریکردن ناتوانن بمکه‌نه سیخوڕ شێوازی دیکه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌یان پێڕه‌و کرد و کردیانمه که‌باب".
سه‌باره‌ت به‌و شێوازه‌ی ئه‌شکه‌نجه ده‌ڵێ: ئه‌و جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه داهێنرا. دارێک له ژێر هه‌ردوو ئه‌ژنۆته‌وه قایم ده‌که‌ن، ده‌سته‌کانت له داره‌که ده‌به‌ستن، به جۆرێک که به‌ژنت ده‌نوشتێته‌وه، واته قاچه‌کانت له گه‌ده و سینگت نزیک ده‌بنه‌وه. ئیتر دوو سه‌ری داره‌که ده‌خه‌نه سه‌ر شوێنێکی به‌رز و وه‌ک سیخی که‌باب ده‌تسوڕێننه‌وه. به‌و جۆره په‌راسوه‌کانت له ئه‌نجامی تێکسڕمان و تێکهه‌ڵچه‌قینه‌وه یان ده‌شکێن یانیش ئازارێکی زۆریان پێ ده‌گا..."
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان ده‌کا که "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تی پێکردنانه، "پازده مانگ له گرتووخانه رایانگرتم، به‌بێ دادگایی و به‌بێ مافی له‌خۆپرسینه‌وه."
مه‌ولوود فه‌یزوڵاهی، که دوای ئازادبوونی له گرتووخانه له رێگای چه‌ند سیخوڕێکی خۆجێی و سوپای پاسدارانی ناوچه‌که بووه‌ته ئامانجی ئاشکه‌نجه‌ی رووحی، سه‌رئه‌نجام ده‌ستی له ماڵ و موڵکه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه و له سنووری سه‌رده‌شته‌وه له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی هاتووه‌ته باشووری کوردستان.
|