له‌مباره‌وه گوته‌بێژی كه‌مپینی پاڵپشتی له لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وڵاتی هایتی (زانا زانا) له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به رادیۆی زاگرۆس و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، كاری كه‌مپینه‌كه گه‌یشتۆته كۆتایی و ئێستا سه‌رقاڵی كۆنتاكتن له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری هه‌ولێر تا له‌رێگه‌یانه‌وه ئه‌م كۆمه‌كه بگاته ئه‌م وڵاته.
زانا زانا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا ئێستا به‌ده‌یان هه‌زار دۆلاریان له‌لایه‌ن خێرخوازانی هه‌رێمه‌وه پێگه‌یشتووه كه به‌گشتی نزیكه‌ی (100) هه‌زار دۆلار ده‌بێت. ئه‌م كۆمه‌كه به‌ناوی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی هایتی ده‌كرێت، تا هه‌رێمی كوردستان له‌ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دا تۆمار بكرێت كه له‌ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆمه‌ك و پیتاكیان بۆ لێقه‌وماوان كۆكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه له‌پاش ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، كه‌مپینی پاڵشتی له لێقه‌وماوانی وڵاتی (هایتی) له 20ی مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه، تا ئێستا له‌چه‌ند ناوچه و وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیان بۆ ئه‌م كه‌مپینه ده‌ربڕیوه.