PNA- فیلمه نوێیه‌كه‌ی سینه‌ماكاری لاوی كورد
شه‌هرام موكری، له 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا
باڕباڕا" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی
به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، فیلمی بڵندی سینه‌مایی "اشكان
و انگشتر متبرك و چند داستان دیگر" واته "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی
ته‌به‌روك و چه‌ند چیرۆكێكی دیكه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد
شه‌هرام موكری، له بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
"سانتا باڕباڕا" Santa Barbara له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته سه‌ر
په‌رده‌ی سینه‌ما.
هه‌ر له‌م فیستیڤاڵه‌دا فیلمی بڵندی سینه‌مایی "بیست" له ده‌رهێنانی
عه‌بدولڕه‌زا كاهانی و له به‌رهه‌مهێنانی خاتوو پووران دره‌خشه‌نده
به‌شداری ده‌كات.
ئه‌م فیلمه پێشتر له درێژه‌ی به‌شدارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیدا
توانی چه‌ندین خه‌ڵات، له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی دیمه‌شق،
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی فیستیڤاڵی كارلووی واری، خه‌ڵاتی
كڵێسای جیهانی و خه‌ڵاتی باشتری ئه‌كته‌ری پیاو بۆ "په‌رویز په‌ره‌ستوویی"
له فیستیڤاڵی باتۆمی له وڵاتی گورجستان به‌ده‌ست بێنێت. فیلمی
سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له ده‌رهێنانی
سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له سێیه‌مین به‌شداری
نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
"سانتا باڕباڕا" له رۆژانی 11 و 12ی شوبات له شوێنی "مێترۆ تێئاتر" له
ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا باڕباڕا"
له رۆژانی 4 تا 14ی شوبات له شاری سانتا باڕباڕا له ئیاله‌تی
كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ند چیرۆكێكی
دیكه" دوایین به‌رهه‌می شه‌هرام موكری له چوار به‌شی باشترین فیلمی
سینه‌مایی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین سیناریۆی فیلم، باشترین داهێنان و
به‌هره‌ی دره‌وشاوه له 27مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر
له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی رخنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران كاندید كرا
كه له ئاكامدا ئه‌م ده‌رهێنه‌ره خه‌ڵاتی باشترین داهێنان و به‌هره‌ی
دره‌وشاوه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
|