به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئه‌ڵمانیا"، پێشنیاری كاندیدبوونی ئێنته‌رنێت له خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشتی(2010) له لایه‌ن گۆڤاری ئێنته‌رنێتی "وێرد"ی ئیتالیا ئاراسته ناوه‌ندی نوبڵً له ئۆسلۆ كرا و ئه‌و پێشنیاره‌ش له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده په‌سه‌ند كرا.
به پێی یاساكانی ناوه‌ندی نو‌بڵ، ته‌نیا كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كان ده‌توانن بۆ خه‌ڵاته‌كانی نو‌بڵ كاندید بكرێن، بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش گۆڤاری "وێرد"ی ئیتالیا، "لاری رۆبێرت" و "وینت كرێف"(به‌رِێوه‌به‌رانی ئێنته‌رنێت له ئه‌مه‌ریكا) و "تایم بێرنێرز لی" وه‌كو نوێنه‌رانی ئێنته‌رنێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ستنیشان كراون.
گۆڤاری "وێرد"ی ئیتالی له نامه‌یه‌كدا بۆ ناوه‌ندی نو‌بڵ رایگه‌یاندووه: "دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه، هه‌موو كاتێك كاریگه‌رترین كه‌رسته بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناكۆكی و دژایه‌تییه‌كان و په‌یدابوونی ئاشتی، ئێنته‌رنێتیش ئامرازێك بوو له خزمه‌تی ئاشتی".
|