لە میانەی بەڕێوەچوونی خولێکی وەرزشی بۆ فوتساڵ کە لە ١٠ یانەی بەشداربوو لە کەمپی هۆف لە وڵاتی نۆروێژ پێکهاتبوو ، تیمی فوتسالی قەندیل کە سەر بە رێکخراوەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستانە پلەی یەکەمی وەدەست هێناو بوو بە پاڵەوانی خولەکە. لەو یاریانەدا تیپی فوتساڵی قەندیل بە پشت بەستن بە یاریزانانی لاو و لێهاتووی خۆی توانی قۆناغەکانی ئەو خولە بە بردنەوە لە تیپە بەشداربوەکان بە سەرکەوتووی ببڕێت و وێڕای پلەی یەکەم کاپی خولەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات . دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە ئەو لاوە وەرزشوانانە ، هیوای سەرکەوتن لە بوارە جۆراوجۆرەکان و بە تایبەت ورزش بۆ ئەو لاوانە بە ئاوات دەخوازێ و هاوکات
دەستخۆشی ئەو سەرکەوتنەیان لێدەکات.