ده‌روونزانه‌کان ده‌ڵێن هه‌ر قسه و هه‌ڵسوکه‌وتێکی ئێمه کاریگه‌ریی قووڵی له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی منداڵه‌که‌مان ده‌بێ. بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێکی چاوکراوه و به‌رپرس و ئهرکوهخۆگرمان هه‌بێ پێویسته له هه‌ندێ ده‌سته‌واژه خۆ ببوێرین و به شێوه‌یه‌کی دیکه به‌کاریان بێنین:
به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ دیواره‌که مه‌نووسه، به‌ڵکوو پێی بڵێ نهقاشییهکهت له کاغه‌زێک بکێشه‌وه دوایی به دیواره‌که‌یه‌وه ده‌نێین.
پێی مه‌ڵی هه‌سته و ژووره شپڕێیو و پیسه‌که‌ت خاوێن بکه‌وه
به‌ڵکو پێی بڵێ: ئه‌رێ حه‌ز ده‌که‌ی پێکه‌وه ژووره‌که خاوێن بکه‌ینه‌وه و هه‌ڵوه‌ژێرین؟ چونکه ده‌زانم رقت له شپڕێوییه.
پێی مه‌ڵێ: ده‌ست له گه‌مه هه‌ڵگره و ده‌رسه‌که‌ت بخوێنی باشتره،
به‌ڵکو پێی بڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌رسه‌که‌ت به‌باشی بخوێنی پێکه‌وه گه‌مه‌ی ده‌که‌ین.
پڕۆفیسۆر و ده‌روونزانی به‌ناوبانگ تارق عه‌لی ئه‌لحه‌بیب ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت زۆر درۆ ده‌کا هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ زۆری بۆ دێنی و ههڵیدهپێچی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت متمانه‌ی به‌خۆی نییه، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ هانده‌ری نیت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت کهمدوویه، هۆهیهکهی ئه‌وه‌یه تۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌ی و نایدوێنی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ی ره‌زیل و قڕنیسه هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ دڵاوا و به‌خشنده نیت و شتی ناده‌یتێ.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت ترسنۆکه ، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ به‌رده‌وام له‌سه‌ری ده‌که‌یته‌وه.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت رێز له خه‌ڵک ناگرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ به‌رده‌وام به‌سه‌ریدا ده‌نه‌ڕێنی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به‌رده‌وام تووڕه‌یه، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ قه‌ت تاریف(مه‌دح)ی ناکه‌یت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت ئیره‌ییبه‌ره(حه‌سووده) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ هاوکاریی ناکه‌یت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت توندوتیژ و شه‌ڕاشۆیه، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه خۆت به زه‌بروزه‌نگی له‌سه‌ری.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت لاوازه، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت ده‌نگ هه‌ڵدێنێ و ده‌نه‌ڕێنێ، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه گرنگیی پێ ناده‌یت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت ئه‌زیه‌تت ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ له باوه‌شی ناکه‌یت و راینامووسیت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به قسه‌ت ناکا، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه داواکاریت زۆره لێی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت دووره‌په‌رێز و گۆشه‌گیره، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه تۆ به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کاره‌کانی خۆتی.
ده‌گێڕنه‌وه که‌سێک له پۆلی وانه‌ی بیرکاری خه‌وی لێ که‌وت. که زه‌نگ لێ درا بۆ پشوودان به‌خه‌به‌ر هات و سه‌یری کرد دوو مه‌سه‌له له ته‌خته‌ڕه‌شه‌که نووسراون. هه‌ردووکیانی له ده‌فته‌ره‌که‌یدا نووسییه‌وه و پێی وابوو مامۆستاکه‌ی بۆی نووسیون بیبه‌نه‌وه له ماڵێ حه‌لی بکه‌ن، ئه‌و رۆژه تا شه‌وێ و شهوێیش تا به‌یانی هه‌ر بیری لێ کردنه‌وه و بۆی حه‌ل نه‌کران. حه‌فته‌یه‌کی خایاند و ده‌ستی هه‌ر هه‌ڵنه‌گرت ئاخرییه‌که‌ی یه‌کیانی حه‌ل کرد و بردییه‌وه بۆ مامۆستاکه‌ی، مامۆستا هه‌ر سه‌ری سووڕ ما و نه‌زانی بڵێ چی! چونکه ئه‌و دووانه‌ی بۆیه نووسیبوو، گوتبووی ئه‌و دوو نموونه‌یه له‌وانه‌ن که هیچ رێگه‌یه‌کی حه‌لکردنیان نییه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابییه زانیبای و ئاگادار بوایه له‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌مان کردووه که رێگه‌یان نییه ئه‌ویش وازی لێ دێنان. به‌ڵام چونکه بڕوای به‌وه بووه که رێگه‌یه‌ک هه‌ر هه‌یه بۆ حه‌لکردنیان که‌واته دۆزیویه‌ته‌وه. ئه‌و قوتابییه ئا‌لبێرت ئه‌نیشتاین بوو.
لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کمان پێ چاره‌سه‌ر نه‌کرا خه‌تاکه هیی بیرکردنه‌وه‌ی خۆمانه بۆیه وا باشه به‌رده‌وام به ئه‌رێنی و باش بیربکه‌ینه‌وه و گه‌شبین بین