سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣/٢/٢٠١٥شاندێکی بەشی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمیانەی کۆنفڕانسی رێگای ئاشتی و دێموکڕاسی لەشاری سلێمانی چاویان بە بەڕێز رائید محەممەد ئەلدەبعی نوێنەری لاوانی فەتحی فەلەستین کەوت.
لەو دیدارەدا شاندی یەکیەتیی لاوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لە نوێکردنەوەی پیوەندی لەگەڵ لاوانی فەلەستین، هیوایان خواست لەداهاتوودا یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و “حەرەکەی لاوانی فەتح” لە رێکخراوی جیهانی لاوانی ئینتێر ناسیۆنال سوسیالیست یەکدەنگ بن لە داکۆکی دوو نەتەوەی کورد و فەلەستینی.
نوێنەری لاوانی فەلەستین لە رێکخراوی ئینتێر ناسیۆنال سوسیالیستیش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەم دیدارە هاوسۆزی خۆی بۆ لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردەوە.
شایانی باسە شاندی یەکیەتیی لاوان پێکهاتبوو لە بەڕێزان ئومید مودەبیری و محمەممەد عەلیزادە بەشی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوان