شەوی یەک لەسەر دووی رێبەندانی ١٣٩٣ ئەندامانی رێکخستنەکانی نەهێنی یەکیەتیی لاوان لە شاری بانە بەمەبەستی بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان و پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ رێبازی پێشەوای نەمر قازی محەممەد چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی نەهێنی یەکیەتیی لاوان لە شاری بانە، لە سەیرانگای دوکانان و پیرمراد بە نووسینی درووشمەکانی ” لاوان رێبواری رێگای پێشەوان، پیرۆز بێت ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان و بژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان” یادی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەشکیلاتی نەهینی لاوان بەم بۆنەیەوە رێز لە وەفاداری لاوانی رۆژهەڵات بە رێبازی پێشەوا قازی دەگرێت و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازێت.