حوزوور و به‌شداربوونی مۆره‌ی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران ،جه‌عفه‌ر سه‌حراروودی، له دیداره‌کانی وه‌فدی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵگری چه‌ند په‌یامێکی گرینگ بۆ کورد له 2 پارچه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستانه
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان ،رێژیمی ئێران به ئانقه‌ست به به‌شداری پێکردن به سه‌حراروودی ئه‌و سیگناله دووباره‌یه‌ی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کورد له هه‌رێم نارده‌وه که ئه‌زموون و ستاتۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له روانگه‌ی ئێرانه‌وه فه‌رمییه‌تی نییه و له ته‌عاموول له‌گه‌ڵیدا زیاتر که‌سایه‌تییه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی رێژیم پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان له باشووری کوردستان هیدایه‌ت ده‌که‌ن.
له لایه‌کی تر، کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به هۆی ئاشنایه‌تی له مێژینه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان، تێده‌کۆشن به هێنانه کایه‌ی مۆره تێرۆریست و ئه‌منییه‌تیه‌کانی خۆیان له رووداو‌و و هاوکێشه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان،به‌رده‌وام ترس له ئۆختاپووسی سپای قدس و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له زه‌ینی سه‌رکرده‌کانی باشوور زیندوو رابگرن و له کاتی پێویست له‌و فۆبیایه وه‌کوو کارتی گوشار له به‌رامبه‌ر هه‌رێمدا که‌ڵک وه‌رگرن.
ئامانجێکی تری رێژیمی ئێران تێکدانی هه‌ستی هاوسۆزی و هاوهه‌لوێستی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان کوردانی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستانه،حوزووری بکوژی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین رێبه‌رانی مێژووی هاوچه‌رخی کوردستان واته دوکتور قاسملوو و به‌شداری وه‌ها تێرۆریستێک له ته‌شریفات و ته‌عاروفاتی دیپلۆماتیک که هه‌ر حکوومه‌تێک یه‌ک له‌وانیش حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌ک عورفی دیپلۆماسی پێره‌وییان لێده‌کا،هانده‌ری ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی 2 پارچه‌ی کوردستان له یه‌کتره که رێژیمی ئێران له به‌رێوه بردنی ئه‌م جۆره شانۆ و پیلانانه خاوه‌ن ئه‌زموونێکی دوور‌و درێژه. له واقیعدا کۆماری ئیسلامی له تێزی رووشاندی هه‌ستی کوردایه‌تی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رێگای تێوه‌گلاندنی پارچه‌کانی تری کوردستان له‌و جۆره سێناریۆیانه خاوه‌ن به‌رنامه و پلانێکی درێژخایه‌نه.
به‌لام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رێژیمی ئێران به ده‌رخستنی سیمایه‌کی ره‌ش و قێزه‌ونی خۆی له روانگه‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاته‌وه ،واته سه‌حراروودی رووی ئه‌سڵی له ئۆپۆزیسیۆنی کورد نیشته‌جێ له هه‌رێمی کوردستانه. به‌و مانایه که هه‌ول ده‌دا هه‌م حیزبی دێموکرات و هه‌میش باقیی لایه‌نه‌کان له‌وه ئاگادار بکاته‌وه که چاره‌نووسیان له داهاتوودا له خاکی هه‌رێمی کوردستان که به‌شێکه له خاکی عێراق،له گره‌وی چۆنێتی ته‌وافقی کاربه‌ده‌ستانی باشوور و مۆره نیزامی و ئیتلاعاتییه‌کانی ئێران دایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه به هێند وه‌ربگرین،پێویسته له ئێستاوه پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م پیلان و شه‌ره ره‌وانی و مه‌ترسیدار له داهاتوودا ئاماده بکه‌ن. له راستییدا فۆرمولێکی ساده له‌به‌رده‌م حیزبی دێموکرات دا هه‌یه،ئه‌ویش بریتییه له هه‌ولدان بۆ چالاک بوونه‌وه‌ی زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حوزووری راسته‌قینه نه‌ک مه‌جازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هاوکێشه‌یه‌کی ساده له‌و نێوه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌ویش بریتییه له‌وه که به‌هێزبوونی حیزبی دێموکرات واتا به‌هێز بوونی باشووری کوردستان و فاکته‌رێک بۆ رێگری له به‌هێزبوونی هێژموونی ئێران به‌سه‌ریدا و رواندنه‌وه‌ی ترس و فۆبیایه‌ک که له‌هه‌مبه‌ر ئێران دا له نێو کاربه‌ده‌ستانی باشووردا ده‌بیندرێ.
مێکانیزمی به‌هێزبوونی حیزبی دێموکراتیش ته‌نیا و ته‌نیا له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مودییرییهت کردنی پتانسییه‌له ئینسانی و مادییه‌کانی رۆژهه‌ڵات واتا په‌یدا ده‌کا و ده‌دۆزرێته‌وه.له قۆناغی ههنووکهییشدا پێکهاتنی هێزێکی شۆرشگێر له که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر به نێوی “پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان” له نێوخۆی ولات ده‌رفه‌تێکی زێرینی خستۆته به‌رده‌م حیزبی دێموکرات که له‌و کانالهوه به‌هێزی خۆی و تواناکانی له پاشه‌کشه‌پێکردن به پیلان و سێناریۆ مه‌ترسیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بسه‌لمێنێ.