به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کوردی به‌ندیخانه‌ی ورمێ که له رۆژی پێنجشه‌ممه 29 ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه ئه‌وڕۆ پێی ناوه‌ته چاردەهەمنین رۆژی خۆی و تا ئێستاش له لایه‌ن به‌رپرسانی قه‌زایی کۆماری ئیسلامیه‌وه هیچ وڵامێک به داخوازیه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌و زیندانیه سیاسییانه خوازیاری ئه‌وه‌ن که زیندانیه‌کان به پێی جۆری تاوان یا تۆمه‌ته‌کانیان له یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه و ئه‌و کۆمه‌ڵه له هاوڕێیه‌کانیان که بۆ به‌نده‌کانی دیکه راگوێزراون بهێنرێنه‌وه جێگای خۆیان و ئه‌وانه‌ش که له به‌نده‌کانی دیکه‌وه هێنراونه‌ته لای ئه‌وان بگه‌ڕێندرێنه‌وه به‌ندی خۆیان. ده‌وترێ که کۆمه‌ڵێک له‌و زیندانیه سیاسییانه بۆ به‌نده‌کانی تایبه‌ت به تاوانبارانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو دزی و قه‌تڵ و ماده‌سڕکه‌ره‌کان براون و له به‌رانبه‌ریشدا کۆمه‌ڵێک له‌و تاوانبارانه‌ش که باس کران هێنراونه‌ته به‌ندی سیاسییه‌کان. ئه‌وه له حاڵێکدایه که به پێی مادده‌ی”1ی” ئاییننامه‌ی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی، شێوه‌ی جیاکردنه‌وه و راگیرانی زیندانیان بریتیه له؛ “جیاکردنه‌وه به پێی جۆری ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و جۆری تاوان و ته‌ندروستی زیندانی.”
ئه‌وه‌ی که له‌م 35 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی و به تایبه‌ت له 20 ساڵی رابردوودا رێی که‌وتبێته زیندان، به‌چاوی خۆی دیویه که ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نیا تایبه‌ت به زیندانی ورمێ نیه و له هه‌موو زیندانه‌کانی ئێران و به تایبه‌تی له کوردستان ره‌چاو ده‌کرێ. هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که یه‌که‌م، زیندانیانی سیاسی ته‌نانه‌ت له کاتی تێپه‌ڕکردنی ماوه‌ی حوکمه‌که‌یاندا له‌و جۆره به‌ندانه‌دا هه‌ست به ئه‌منیه‌ت نه‌که‌ن و به‌رده‌وام له ژێر فشاری ره‌وانیدا بن. دووهه‌م ئه‌وه‌یکه به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی به دنیای ده‌ره‌وه و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بڵێن که له ئێران‌دا زیندانیی سیاسیمان نیه. ئه‌م وته‌یه‌ش به‌رده‌وام له زمانی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامیه‌وه بیسراوه.
به پێی ئاماری چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێستادا نزیکه‌ی به نیوه‌ی زیندانیانی سیاسی له ئێران کوردن، که دۆخی زیندانیانی کورد به به‌راورد له گه‌ڵ زیندانیانی دیکه جێگای لێوردبوونه‌وه و هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر کردنه.
١- زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زیندانیانی سیاسیی کورد له مافی گرتنی پارێزه‌ر بێبه‌شن و ئه‌گه‌ریش پارێزه‌ریان هه‌بێ هیچکات له ره‌وتی دادگایی کردندا گوێ بۆ پارێزه‌ره‌کانیان رانه‌گیراوه.
٢- به پێی یاسای ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌بێ له نزیکترین شوێنی ژیانی واتا شاره‌که‌ی خۆیدا زیندانی بکرێ، له حاڵێکدا که زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسیی کورد بۆ زیندانی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران وه‌کوو یه‌زد، کاشمه‌ر، میناب، تاران، ته‌برێز و ئه‌رده‌بیل و…. هتد دوور خراونه‌ته‌وه.
٣- یه‌کێکی دیکه له مافه‌کانی زیندانی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیزنی موره‌خه‌سی و چاوپێکه‌تن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه، که زۆرێک له زیندانیانی سیاسیی کورد که حوکمی درێژخایه‌نیان به سه‌ردا سه‌پاوه، نه‌ته‌نیا ئیزنی چونهمورهخهسییان پێ نادرێ، ته‌نانه‌ت ئیزنی چاوپێکه‌تن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌شیان پێ نادرێ.
4 یه‌کێکی دیکه له‌و مافانه که له زیندانیانی کورد زه‌وت کراوه، چاره‌سه‌ریی پزیشکیه که به‌داخه‌وه به پێی ئاماره‌کان 40 زیندانی کورد تووشی نه‌خۆشیی درێژماوه‌ی بێ چاره‌سه‌ر هاتوون و هیچ کارێک بۆ ده‌رمان کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌یان نه‌کراوه.
5 – زۆرێک له زیندانیانی سیاسیی کورد له به‌ر ناوبه‌ده‌ره‌وه نه‌بوونیان تا ئێستاش نه‌ناسراون و یا که‌متر باسیان کراوه، هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌مانه که باس کران ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که دۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد له خراپترین حاڵه‌تی خۆیدایه و ئه‌رکی هه‌موو ناوه‌نده‌کان و چالاکانی ماڤی مرۆڤ له ئێران و کوردستان ئه‌وه‌یه که ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌م دۆخه خراپه ئاگادار بکه‌نه‌وه.
له کۆتاییدا پێویسته بوترێ که زۆربه‌ی ئه‌م زیندانییانه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان تووشی زیندان و ئه‌و دۆخه ناله‌باره هاتوون، که‌وایه بۆ یارمه‌تی کردن و به هاناوه هاتنی ناوه‌ند پێوه‌ندیداره‌کان، ئه‌رکی سه‌ره‌کی و قورس‌تر ده‌که‌وێته سه‌رشانی حیزبەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.