به ته‌واوبوونی ده‌وره‌ی 209 ی سه‌ره‌تایی پێسمه‌رگه که به ده‌وره‌ی شه‌هید هه‌ژار قاسمی، تازه‌ترین شه‌هیدی سه‌نگه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناودێر کرابوو،پۆلێکی دیکه له‌لاوانی به‌هه‌ستی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تییان پۆشی.
فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوای کۆتایی ده‌وره‌ی فێرکاریی 209 ی پێـشمه‌رگه ڕێوڕه‌سمێکی پێکهێناو لهوریوڕهسمهدا که به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات به‌ڕێوه‌چوو، کۆتایی ئه‌و خوله فێرکارییه‌ی پۆلێکی دیکه له‌لاوانی کورد له فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو ڕێژه‌ی نیزامیی به‌شداربووان ده‌ستی پێکردو بڕگه‌کانی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه‌کانی حیزب درێژه‌ی پێدرا.
له‌و به‌شه‌دا سه‌ره‌تا خاتوو خه‌دیجه مه‌عزوور، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان په‌یامی فێرگه‌ی به‌و بۆنه‌یه پێشکێش کرد.
خاتوو خه‌دیجه له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا وێڕای پیرۆزبایی گوتن به به‌شدارانی ده‌وره‌که داوای لێکردن به ئیمان به پیرۆزیی ڕێبازی نوێیان، له خهباتو تێکۆشان بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی تیبکۆشن.
خاتوو خه‌دیجه مه‌عزوور له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر جێگه‌و پێگه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ک تاکی هه‌ره وشیاری کۆمه‌ڵگاو هێزی هه‌ره به بڕشتی شوێندانه‌ر له سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوهکانو به پوختی پێناسه‌و باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پێشمه‌رگه کرد.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب به بایه‌خه‌وه چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ههڵسهنگاندو گوتی که لاوانی کورد له ڕیزه‌کانی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوێنی به‌ناحه‌قڕژاوی هه‌ژار قاسمییهکان ون ناکهنو تا ترووپکی ئازادی له وه‌ستان ناکه‌ون.
خاتوو خه‌دیجه مه‌عزور به پهڕژانه سه‌ر بارودۆخی کوردستان‌و ئێران گوتی له ئێستاشدا کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به زه‌بری چهکو سه‌رکوتی جموجۆڵه نهتهوهییو سیاسییهکانو سڕکردنی لاوان به به‌ڵای ماده هۆشبه‌ره‌کان ڕاگرتوه‌و به په‌ره‌پێدان به قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وایکردوه خه‌ڵک به کێشه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یان سه‌رقاڵ بن، به‌ڵام کۆمه‌ڵگاو به تایبه‌ت لاوان له هیچ بڕگه‌یه‌کی ئه‌و مێژووه‌دا خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌داوه‌و ده‌ستیان له خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵنه‌گرتوه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوره‌سمه‌دا کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێموکڕات چه‌ند سروود‌و گۆرانیی پێشکێش به به‌شداربووان کرد‌و په‌یامی کۆتایی ده‌وره‌ش له‌لایه‌ن ئاکۆ مرادی، یه‌کێک له به‌شدارانی ده‌وره‌ی 209 خوێندرایه‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دانی رێگای تێکۆشان‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هاتبوو که ئه‌وان به ئاگاهییه‌وه ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان بۆ خه‌بات هه‌ڵبژاردوه.
شایانی باسه له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌رکه‌وتووانی ده‌وره‌ی 209 خهڵاتو ڕێزلێنانی فێرگه‌یان له ده‌ستی دوو تێکۆشه‌ری دێرینی حیزب کاک خدر میراوه‌یی و کاک قادر قادری وه‌رگرت.