سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ماشێنێک لە رێگای گوندی دۆڵەگەرم وەرگەڕا . ماشێنێکی جۆری 3F سەرلە بەیانی کاتێک دەیویست بەرەو ناوچەی ئالان بگەڕێتەوە، لە نزیک گوندی دۆڵەگەرم وەرگەڕا و بە پێی زانیارییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە و نەفەرێکیش بریندارە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان هۆکاری وەرگەڕانی ماشێنەکە خراپی و بەرتەسک بوونی رێگا و بانە، خەڵکی ناوچەی ئالان بە ئاماژە بەوەیکە رێگایەکی تر لە کوێستانی هۆمل هەیە بەرەو ئالان، بەڵام ئەو رێگایەشیان ئیستاندارد نییە و خراپی رێگا و بان ساڵانە قوربانی زۆری لێدەکەوێتەوە.
خەڵکی ناوچەکە وێڕای ئاماژە بەوەیکە بەرپرسانی حکومەت سەرساردن لە ئاست چارەسەری گرفتەکانیان، بێ هیوایی خۆیان لەمەڕ چارەسەری گرفتی رێگاوبان و دەیان گرفتی تر دەربڕی.