ئەندامان و لایانگرانی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆهەڵاتی کوردستان
لاوانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری کوردستان
هەروەک ئاگادارن لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی رێژیم لە ناوچەی شنۆ، هاوڕێ هەژار قاسمی پێشمەرگەی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەهەمانکاتدا ئەندامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆهەڵاتی کوردستان شەهید بوو .
ئاشكرایە کە لاوان لە شۆڕش و جووڵانەوەکانی کورددا بەردەوام دەوری ئاوانگاردیان هەبووە و هەنووکە لەم قۆناغە نوێیەی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەکەماندا لاوان وەک هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری دان و لاوانی دێموکرات لەم قۆناغەشدا پشکی شێریان بەردەکەوێت.
هاونیشتیمانیانی ئازیز!
نەتەوەکەمان بە درێژایی مێژوو هەوڵی داوە لە رێگای ئاشتییانە پرسی کورد چارەسەر بکات و بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی رێگای دانووستان بگرێتە بەر، بەڵام رێژیمە یەک لەدوای یەکەکان کە باوەڕیان بە دانوستان و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردنەبووە، کوردیان ناچار کردووه کە بۆ بەرگری لە ماف و کەرامەتی نەتەوەیی خۆی دەست بداتە چەک. بە پێی بڕیار و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانیش خهبات کردن له بهرانبهر حکومهته رهگهز پهرهستهکان ، دیکتاتۆر و خۆسهپێنهکان خهباتیکی رهوایه و ئهگهر ببێته خهباتی چهکداریش رهوایهتی خۆی له دهست نادا. بە باوەڕمەندیمان بە رزگاری نەتەوەکەمان لە بندەستی و لە ژێر رۆشنایی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان، ئێمە وەک یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆمان لە بەرگری لاوان و پاریزەرانی رۆهەڵاتی کوردستان دەردەبڕین و ئامادەی هەرجۆرە بەرنگاربوونەوەیەکی چەکدارانەین لە بەرامبەر دوژمنانی کوردستان.
خەڵکی مافخوازی کوردستان!
ئەندامانی یەکیەتی لاوان وهک چۆن بە درێژایی مێژوو شانبەشانی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە لە سەنگەرە جیاجیاکانی خەباتدا بەشداری جووڵانهوهی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد بوون، لەم قۆناغەشدا ئەندامانی یەکیەتی لاوان کە زۆربەیان پێکهاتوون لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، ئامادەی هەرجۆرە بەرگرییەکن لە خاک و نەتەوەکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دڵنیاتان دەکەینەوە کە تا وەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوەی کورد ناسرەوین. ئێمه دڵنیاین که لاوانی رۆژههڵاتی کوردستان به ئاوهدانتر کردنهوهی سهنگهری شههید ههژار و شههیدانی کوردستان، تا گهیشتن به مافه رهواکانی نهتهوهکهمان کۆڵ نادهن و درێژه دهری رێگای شههیدانی کوردستانن.
سڵاو لە هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان
سەرکەوێ خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد
هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆهەڵاتی کوردستان
٢٦/٩/٢٠١٤