هەڵویستی نوێنەری یەکیەتی لاوان سەبارەت بە گۆڕینی سروودی ئەی رەقیب لە میانەی بەرنامەیەکی کاناڵی ئاسمانی رووداو خاتوو بەیان چووکەڵی ئەندامی چالاک و نوێنەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان.لەم بەرنامەیە، هەڵوێستی یەکیەتی لاوانی سەبارەت بە سروودی نیشتمانی کوردستان بەمشێوازە دەربڕی:”سروودی ئەی رەقیب لەلایەن کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکرات نزیک بە ٧ دەیە لەمەوبەر بە فەرمی بوو بە سرودی نیشتمانی کوردستان و بۆتە هێما بۆ چوارپارچەی کوردستان و گۆرینی ئەم سرودە شتێکی نەگونجاوە و گۆڕینی مێژوویە.” هەروها سەبارەت بە دژایەتی دەقی ئەم سروودە لەگەڵ ئایینی ئیسلام، خاتوو بەیان چووکەڵی وتی : ئەم سرودە دژایەتی لەگەڵ ئایین نییە و لە حەدیسێکی پیغەمبەردا هاتووە “حب الوطنی من الایمان”.