ماڵپه‌ڕی لاوان: رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩/١/٢٠١٤ هەیئەتیکی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆنفڕانسی نەتەویی بە لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان، بە مەبەستی پشتگیری لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان بەشدارییان کرد.
کۆنفڕانس بە میوانداری رێکخراوی “ئازادی لاوانی کوردستان” و بە درووشمی ( ئیدارەی سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستان سونبولی نەتەوەییمانە، ئەیپارێزین) لە هۆڵی هۆتێل پەرێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و ٣٠ رێکخراوەی تایبەت بە لاوان تێیدا بەشدار بوون.
کۆنفڕانس بە وتەکانی بەڕێز مەلا بەختیار ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کرایەوە و دوای پەیامی گەنجانی PYD ، پەیامی یەکیەتی لاوان لە لایەن بەڕێز سامان فەقێ نەبی سکرتێری گشتی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لەو پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی بە بپنەی راگەیاندنی دامەزرانی کانتۆنەکانی جەزیرە، عەفرین و کۆبانی، داوا لە سەرجەم لایەنەکانی رۆژئاوا کرابوو کە بە یەکگرتوویی خۆیان ئەم هەلە زێڕینە بقۆزنەوە و مۆدێلێکی سەرکەوتوو بۆ تەواوەتی وڵاتی سوریا پێشکەش بکەن و بیکەن بە نەخشە رێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە تراژدیای دڵهەژێنی سوریا.
لە بەشی دووهەمی کۆنفڕانس‌دا، بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفڕانس پاش چەند کاتژمێر باس و راوێژ بە دەنگی زۆرینەی رێکخراوەکان پەسەند کرا. شایانی باسە بەڕێز سمکۆ عوسمانی ئەندامی ئەسڵی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوان وێڕای سکرتێری گشتی لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوو‌و.
راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانس!
ئه‌مڕۆ ٢٩/١/٢٠١٤ رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان به‌دروشمی ( ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان سونبولی نه‌ته‌وه‌ییمانه، ده‌یپارێزین) به به‌شداری زیاتر له (٣٠) رێكخراوه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له هۆڵی هۆتێل په‌رێژ له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، له سونگه‌ی هه‌ستكردنمان به له‌لوتكه‌ی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رامبه‌ر به‌پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه‌ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌كانمان كرا‌و له ده‌یان ساڵی ڕابردوو به گشتی به تایبه‌تی له ڕۆژئاوای كوردستان كه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و ناسنامه‌ی كوردبوون بێ به‌ش بوون، له ئێستادا ده‌رفه‌تێك هاتۆته ئاراوه له ڕۆژئاوای كوردستان بۆیه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه له چوار پارچه‌ی كوردستان به ئامانه‌ته‌وه بیپارێزین و پشتیوانی خۆمان دووپات بكه‌ینه‌وه، بۆیه كۆنفرانس به‌م بڕیار و راسپاردانه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا:
بریاره‌كان:.
١_ ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان سونبولی نه‌ته‌وه‌ییمانه ده‌بێـت هه‌موومان بیپارێزین و بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌مان ده‌بێت هه‌موان پشتیوانی بكه‌ین و له‌پێناو به‌هێزبوون وگهشهكردنیدا هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریان نه‌كردووه به‌شداربن.
٢_ ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌و ئیداره خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
٣_ داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشت و پشتیوانی بۆ ئه‌و ئیداره خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه ده‌رببڕن.
٤_ داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین پشتیوانی خۆیان بۆ ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌رببڕن.
٥_ ئیدانه‌ی ناردنی لاوان ده‌كه‌ین بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ نێو گروپه تیرۆریستیه‌كان و داواكارین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان چڕتر بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ناردنی لاوان و ئاشكراكردنی ئه‌و لایانه‌نانه‌ی كه لاوان فریو ده‌ده‌ن.
راسپارده‌كان:
١_ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی ئیداری خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوا بناسێنێت.
٢_ پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میكاننیزمی گونجاو بگرێته به‌ر بۆ رێگری له ناردنی لاوان بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ ناوگروپه تیرۆریستییه‌كان.
٣_ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانا مادی و مرۆیی و دیپلۆماسییه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
٤_ كردنه‌وه‌ی سنوری نێوان رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان له‌پێناو گه‌یاندنی هاوكاری و مرۆیی بۆ رۆژئاوای كوردستان. 5- دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌رێكخراوه‌كانی لاوان بۆ به‌دواداچوونی بر|ِیارو راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه و سازدانی چالاكی و فێستیڤاڵ.
٦_ كۆنفرانس داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌كات كه به‌زووترین كات هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
7- راگه‌یاندنه‌كان به‌گشتی پشتیوانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن .
.باشوری كوردستان- سلێمانی – هۆڵی ئوتێل په‌رێژ 29-1-2014
ناوی رێكخراوه به‌شداربووه‌كان :. 1
. رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان 2. یه‌كێتی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 3. رێكخراوی CDO 4. پارتی چه‌پی كورد 5. یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له كوردستانی عیراق 6. بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆز 7. رێكخراوی لاوانی كوردستان 8. رێكخراوی لاوانی پێشره‌و 9. بۆردی پشتیوانی گه‌نجان 10. كۆمه‌ڵه‌ی خۆیندكانی كوردستان 11. كۆمه‌ڵه‌ی جوانانی كوردستان 12. گه‌نجانی وڵات پارێز 13. لاوانی پارتی سه‌ربه‌خۆ 14. لاوان یاریكورد 15. لاوانی په‌یه‌ده 16. كۆمه‌ڵه‌ی جوانانی كوردستان رۆژهه‌ڵات 17. ئاژانسی ناوخۆ 18. پارتی دیموكراتی كورد 19. ژنانی ئازادی خوازی كوردستان 20. گه‌نجانی پارتی چاره‌سه‌ر 21. ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات 22. رێكخراوی ژیانه‌وه‌ی گه‌نجان 23. رێكخراوی گه‌نجانی وڵات 24. رێكخراوی كورد ماد 25. رێكخراوی YAO 26. رێكخراوی گه‌نجانی كورد نێوده‌وڵه‌تی 27. هه‌وارگه‌ی گه‌شه‌پێدانی تواناكان 28. رێكخراوی گه‌نجانی وڵات پارێزی كوردستان 29. لاوان وقوتابیانی پاك 30. رێكخراوی لاوانی پارتی سه‌ربه‌خوی كوردستان