بیست‌و نۆی سه‌رماوه‌ز، هه‌ڵگری په‌یامێکی گه‌وره‌ی نهتهوهییو جیهانی بوو، چارده‌ی لاوی ئاسمانی ئاره‌زووی لاوی کورد‌و لاوانی رۆژهه‌ڵات بوو. له ره‌وتی گلۆبالیزم‌و به جیهانی بووندا لاوی کورد سهلماندیکه نای هه‌وێ بتوێته‌وه‌و ده‌ی هه‌وێ وه‌ک لاوی کورد ره‌سه‌نیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێ.
به پێچه‌وانه‌ی پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستان‌و نه‌یارانی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تی، بۆ جارێکی دیکه جوامێره لاوه‌کانی ئه‌م خاکه سه‌لماندیان که به یه‌کیه‌تیی رێکخراوه‌یی لاوانی رۆژهه‌ڵات وه‌ک باسکی به بیروباوه‌ڕو به‌هێزی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌یه، بوونیان هه‌یه‌و به‌ره‌و لوتکه‌ی مافخوازی ده‌ڕۆن. هه‌روه‌ها توانیان سه‌رکه‌وتووانه ئاڵای رهوابوونیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌و بانگی ئه‌م گه‌له هاودهنگو هاوبیر، بگه‌یه‌نه دونیای ئه‌مڕۆ. بۆیه ئه‌و یه‌کگرتنه له هه‌لومه‌رجێکدا به‌ڕێوه‌چوو که دوژمنی له‌مێژینه‌مان هه‌موو سیخوڕ‌و هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه به‌کار هێناوه‌و خستوویه‌ته‌گه‌ڕ که به‌رده‌وام ته‌پڵی لێک ترازان‌و ئاژاوهچیهتیو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م رێکخراوه رزگاریده‌رانه‌ی لێئه‌داو وڵات‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌بێ کێشه ئه‌دایه قهڵهمو به قه‌ولی خۆی مه‌حافلی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌لاڕێدا بردوه.
ئه‌م رێکخراوانه ده‌مێ ساڵ بوو کاریان بۆ ئه‌م یه‌کیه‌تیی رێکخراوه‌یی ده‌کردو گه‌لێک تهنگو چه‌ڵه‌مه‌و له‌مپه‌ریان تێپه‌ڕاند تا به‌م ئه‌نجامه مه‌زنه گهیشتنو لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕینی مێژووییان نه‌خشاند بۆ خه‌باتی بێوچانی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بۆ یه‌م جار‌و له یه‌که‌م به‌شی رزگارکراوی باشووری کوردستانداو له که‌شێکی پڕ له سه‌فاو سهمیمیهتو لێک گهیشتنو له کۆڕێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی فکری‌دا، توانیان هاودهنگو هاوبیر سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی خۆیان بیر بکه‌نه‌وه‌و بڕیار بدهنو له‌مڕۆوه بۆ داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مێژوویی، نهتهوهییو رێکخراوهیییه به شێوه‌یه‌کی گشتی شوێندانه‌ر ده‌بێ له ره‌وتی بزاڤی رزگاری خوازی‌و له یه‌کخستنی ده‌نگی کورد له رۆژهه‌ڵات بۆ چوار پارچه‌ی کوردستان.
خاڵێکی گرینگ‌و به‌رچاوی دیکه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسه‌که بوو که له شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان(باشوور) به‌سترا، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پیرۆزی‌و قودسیه‌تێکی دیکه ئه‌دا به‌م کۆنفڕانسهو به‌م به‌شه رزگارکراوهی کوردستان.
سه‌باره‌ت به ده‌سکه‌وته‌کانی کۆنفڕانس ده‌توانین بڵێین که فره‌ڕه‌هه‌نده، به‌ڵام بۆ به‌رچاوڕوونی ئێوه خوێنه‌ری ئازیز‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی وتاره‌که‌ش، به پۆلێن به‌ندی کردنیان له چه‌ند خاڵدا به کورتی به‌سه‌نده ده‌که‌ین، دیاره وه‌ک که‌سێکی به‌شدارو شانازی ئه‌ندامه‌تیم له‌م کۆنفڕانسه، ئه‌م ده‌سکه‌وتانه به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1: رێکخستنی ئاواتی له‌مێژینه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ئامانجێکی هاوبه‌ش.
2: سباتو حه‌قانیه‌تی رێکخراوه‌یی هه‌موو رێکخراوه بهشداربووهکانو هه‌ست به جێگیربوونی زیاتر‌و پێگه‌ی قووڵی خۆیان که بڕوایه‌کی پڕ له هیوا بۆ گه‌شه‌و هه‌نگاوی نوێی دروست کرد.
3: ده‌سته‌به‌رکردنی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌و شێوه که گه‌له‌که‌مان له‌مێژه پێویستی به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌یی به زامنی رزگاری گهلو نیشتمان زانیوه‌و به ئاواته‌وه بووه که بتوانێ ئه‌م به‌ره‌یه پێک بێ، له‌ڕاستیدا پێک هاتنی ئه‌م کۆنفڕانسه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی ئه‌م گه‌له‌ی کردۆته واقعێکی پڕده‌ستکه‌وت.
4: ریسوا‌و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانی له‌مێژینه‌ی رێژیمی لاوکوژی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ههڵوهشانو دروست کردنی که‌لێنی له‌بڕان نه‌هاتوو له نێوان به‌ره‌ی رزگاری خوازیدا.
5: به‌هیزکردنی بیری شۆڕشگێڕی‌و هیوا بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات له سه‌نگه‌ری کۆده‌نگی لاوان‌دا وه‌ک باسکی به‌هێزی گه‌ل.
6: هاندان‌و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ به‌ره‌یه‌کی سیاسی له لایه‌ن حیزبه دێرینه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه.
7: گه‌یاندنی په‌یامی یهکیهتیو کۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به گوێی رێژیمی داگیرکه‌ری ئاخوندی‌و به‌رزکردنی ده‌نگی لاوی کورد له گۆڕه‌پانه ناوچهییو جیهانییه‌کان، به‌و شێوه‌یه که ره‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی‌و روانگه‌ی فره‌چه‌شن سه‌باره‌ت به‌م راستییه پیرۆزه، زیاتر ئهنرخێنێو به تاوتوێ کردنی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی ئه‌م پرسه کاردانه‌وه‌ی نوێی نێوخۆیی، ناوچهییو جیهانی په‌یدا ده‌کا. ئه‌م ده‌ستکه‌وته مه‌زنه کاتێ پارێزراو و به‌رهه‌م هێن ده‌بن که هه‌رکام له تاکه‌کانی لاوی کورد خۆی له ئاستیدا به به‌رپرس بزانێ‌و بۆ گه‌یاندنی بیرۆکه نوێیه‌کانی پارێزگاری لێبکاو به گیانی خۆی ئه‌م هه‌تاوه به‌ره‌و ئاسۆی نه‌ته‌وه‌که‌مان ببا بۆ ئه‌وه‌ی به گرشهو تیشکه جوانه‌که‌ی وڵاتی کورده‌واری رووناک بکاته‌وه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو ئه‌و باس‌و بابه‌تانه‌ی خرانه‌ڕوو، ئاوێنه‌ی باڵانوێن بوون له کێشه‌و گرفته‌کانی لاوی کورد له رۆژههڵاتو چاره‌سه‌رکردنیان، هه‌روه‌ها په‌یامی کۆنفڕانس بۆ گهلو نیشتمانه‌که‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات، کۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی بوو. له بواری ستڕاتیژیشهوه له‌م قۆناغه‌دا که ره‌وتی دێمۆکڕاسیخوازی تا ده‌رماڵی دیکتاتۆڕیه‌تی ئاخوندی چووه، ههنگاوێکی حه‌کیمانه‌و سیاسیانه‌یه.
تێبینی: ئه‌م وتاره پێشتر له گۆڤاری ژماره 51-52ی لاوان‌دا بڵاو بۆته‌وه