ماڵپه‌ڕی لاوان: فیلمی سینه‌مایی “بێده‌نگ كچان ناقیژێنن” له ده‌رهێنانی پووران دره‌خشه‌نده، له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئافره‌تانی داكا له وڵاتی به‌نگلادیش نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی خانمه سینه‌ماكاری كورد پووران دره‌خشه‌نده كه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی بینه‌رانی 31مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی فه‌جر و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئێرانییهكانی له‌نده‌نه، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئافره‌تانی داكا له وڵاتی به‌نگلادیش نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی “بێده‌نگ كچان ناقیژێنن” پێشتر له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی فیلم له وڵاتی هیندستان نمایشكراوه و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه.
یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئافره‌تانی داكا به به‌شداری به‌رهه‌می خانمه سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له رۆژانی 18ی ره‌شه‌ممه‌ی 1392ی هه‌تاوی له شاری داكا له وڵاتی به‌نگلادیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی دره‌خشه‌نده كه له سینه‌ماكانی وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا چۆته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان، تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵ له ئاستی دنیادا نمایشكراوه، له‌وانه: 37مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سائۆپۆلۆ له بڕازیل، 13مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی داكا له به‌نگلادیش، 12مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی پوونه له هیندستان، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بهنگلوور له هیندستان، 11مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی چێنای له هیندستان، 44مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گۆوا له هیندستان، 14مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئێرانییهكانی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، 18مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كرالا له هیندستان و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
“بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن” له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له شه‌وی 26ی به‌فرانباری وه‌ك یه‌كه‌مین فیلمی ئێرانی له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئارواین له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌ش به پووران دره‌خشه‌نده كرا.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئارواین له ڕۆژانی 21 تا 26ی به‌فرانباری له سینه‌ما لانگۆنا هیلز له شاری ئۆرێنج كانتی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.