ماڵپهڕی لاوان: یانەی مەلەی شارستانی سەردەشت لە رکابەریەکانی پالەوانی مەلە لە پارێزگای ورمێ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
لە رکابەریەکانی پاڵەوانێتی پارێزگای ورمێ کە رۆژی 16/12/2713 لە شاری ورمێ بەڕێوەچوو، یانەی مەلەی ژێر 15 سالی سەردەشت لە دوو بەشی تیمی و ئازاد پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
بۆ یەکەمین جارە شارێکی کوردستان دەتوانێ بەم شێوەیه پلەی یەکەم بەدەست بێنێ
لەو کێبرکێیەدا جگە لە شانازی، ١١ میدالیای زێڕ، 5 میدالیای زێو و 1 میدالیای برۆنزیان بە دەست هێنا
ئەندامانی یانەی مەلەی سەردەشت
١.محەممەد فەهیمی
٢.وریا فەتتاحی
٣.موبین مەحمودپور
٤.مێهران قاسمی
٥.مێهران غەفوری
٦.موبین ئەمیر بەگ
شایانی باسە بەڕێوەبەری یانەی مەلەی شاری سەردەشت یاریزانی دلسۆز و سەرکەوتوو مستەفا ستەمدیدە بوو.