ماڵپه‌ری لاوان: نێونجی تەمەنیی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای كرماشان چۆته سه‌رێ. بەپێی قسەكانی بەڕێوەبەری گشتیی “سەبت و ئەحواڵی” پارێزگای كرماشان، نێونجی تەمەنیی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لەم پارێزگایەدا بۆ كوڕان 27 ساڵ‌و بۆ كچانیش 23 ساڵەو به‌وه‌ش ئاستی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له که‌می داوه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا نێونجیی ته‌مه‌نیی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ كوڕان له كرماشان 24 ساڵ و بۆ کچان 20 ساڵ بووه‌و ئەم ئامارە دەری دەخا كە نێونجی تەمەنیی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لەم پارێزگایەدا ڕوو له زیادبوونه.
بەڕێوەبەری گشتیی “سەبت و ئەحواڵی” پارێزگای كرماشان هەروەها وێڕای ئاماژە بە تۆماركردنی 2 هەزارو 471 حاڵه‌تی تەڵاق تەنیا لە شاری كرماشان گوتوویە كە ئەمساڵ لە پارێزگای كرماشان تەڵاق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی كە ڕێژەی تەڵاق لە شاری كرماشان لە هەموو شارەكانی ئەم پارێزگایەدا بەرزترە، وتوویە كە لەتهنیش هه‌ر 4 حاڵه‌تی زەماوەند لە شاری كرماشان سێ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش ڕوو ده‌دا.
جوودی وێڕای ئاماژە بە گەشەی سەدی 6ی تەڵاق لە پارێزگای كرماشان، ده‌ڵێ له‌م ماوەیەدا ئاماری پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لەم پارێزگایەدا سەدی سێ له که‌می داوه.