پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٣/٤/٢٠١٨ ئاگری نەقشبەندی نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر، بەشداری کرد لە سیمیناری “دۆستایەتی گەل و دەوڵەتی فەڕانسە لەگەڵ کورد” کە لەلایەن ئاکادێمیای کوردی بۆ بەڕێز دکتور عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕانسە رێکخرابوو.
لە ناوئاخنی سیمینارەکەدا بەرێز عەلی دۆڵەمەڕی ئاوڕی لە مێژووی دۆستایەتی کورد و فەرانسە دایەوە و باسی لە دەوری مێژوویی دوکتور قاسملوو کرد لەوم پێوەندیەدا، لە ئیدامەی باسەکەیدا بەڕێزیان وتی کە فەڕانسە تاکە وڵاتە کە هەم وەک دەوڵەت و هەم وەک میللەت لەگەڵ دۆزی رەوای کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان هەن و باسی لە دەوری مێژوویی خاتوو دانیەل میتەران و فرانسۆ میتەران کرد لە یەکخستنەوەی ناو ماڵی کورد لە باشوور و دەوری سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە واتا بەڕێز ئۆلاندی لە هاوکاری نیزامی کورد لە باشوور و رۆژ ئاوا بەرز نرخاند.
لە کۆتاییدا بەشداربووان قسە و تێبینیەکانیان خستە روو.