بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەکۆنفرانسی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان(Norwegian people’s Aid) لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 11ی سێپتامبری 2019 هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان.
دەستپێکی کۆنفڕاسەکە بە خوێندەوەی پەیامێک دەستی پێ کرد کە لە لایەن هاوکار رەندیخانی سەرۆکی ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان ئامادەکرابوو پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
ڕەندیخانی لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر چۆنیەتی بڵاو بونەوەی مادە هۆشبەرەکان بەتایبەت لە شاری کۆیە و دەورووبەری و هاوخەمی خۆی لەبارەی ئەو دیاردەیە ڕاگەیاند، پاشان باسی لە هەوڵ و هاوکاری هەموولایەنەکان کرد بۆ بەرەنگار بوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری کۆیە.
هەر لە درێژەی کۆنفرانسەکە دا، لە ڕێگای داتاشۆوە کورتە فیلمێک نییشانی ئامادەبوان درا کە تێیدا زەرەر و زیانی مادە هۆشبەرەکانی لەسەر مرۆڤی بەکاربەر دەخستە ڕوو.
دواتر دادوەری دادگای گشتی کۆیە( هیمداد مەجید) بەو بۆنەیەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە درێژەی کۆنفڕانسەکەدا ئەنجامی کۆتایی ئەو ڕاپرسیانەی کە لە ناو شاری کۆیەدا کرابوو لە لایەن خاتوو بەهرەوە پێشکەش کرا.
دواتر لەوحەی ڕێز لێنان پێشکەشی هەموو ئەو لایەنانە کرا کە هاوکاری ئەو پڕۆژەیە بوون بەئاماژەدان بە ناوی ئەو کۆمەڵە ڕێکخراوەی کە هاوکار بوون لە دروست کردنی ئەو پڕۆژەیە، کۆتای بە ڕێوڕەسمەکە هات.