ڕۆژی چوارشەممە ۲۰۲۰/۲/۱۹ بەرانبەر بە ۳۰/ڕێبەندانی/۱۳۹۸، سیمینارێکی هاوبەش لە لایەن لیژنەی هاوئاهەنگی لاوانی ڕۆژهەڵات لەبنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەڕێوەچوو.
ئەو سیمینارە لە پێنج پانێل پێکهاتبوو کە لە لایەن نوێنەری ڕێکخراوەکانی پێکهێنەری لێژنەی هاوئاهەنگی لاوانی ڕۆژهەڵاتەوە ، لەژێر دروشمی هەڵبژاردنەکانی ئێران و ڕەهەندەکانی بایکۆت، پێشکەش کران.
لەبڕگەی یەکەمدا بەڕێز شەمزین ئەحمەد نژاد کادری یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان پانێلەکەی لەژێرناوی “گرنگی بایکوتی هەڵبژاردنەکانی ئێران لەم قۆناغەدا” پێشکەش کرد. دواتر بەڕێز ئەفشین دادوەند سکرتێری کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات، لەژێرناوی “هەڵوێستی خەڵکی کورد لەسەر شانۆگەری هەڵبژاردن لە ئێران” دوا.
جەلال ڕەوانگەرد، نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران، لەژێرناوی “کاریگەری بایکوتی هەڵبژاردن لەسەر مەشروعیەتی ڕژیم و هۆکاری داخوازی لە بایکوت” بابەتی خۆی پێشکەش کرد.
لەبڕگەی دووەمی سیمینارەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان
هەژار وەلیزادە، نوێنەری ڕێکخراوی لاوانی ئازادی کوردستان- Rak، پانێلەکەی لەژێرناوی “بایکوتی هەڵبژاردنەکانی ئێران و ستانەوەی چەکی شەرعیەتی ناودەوڵەتی و ناوخۆیی لە داگیرکەر” پێشکەش کرد، پاشان ماردین زاهێدی نوێنەری ڕێکخراوی لاوانی خەبات، لەژێرناوی “ڕۆڵی لاوان لە بایکوتی هەڵبژاردنەکانی ئێران” باسەکەی خۆی پێشکەش کرد.
دواتر ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینی سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.