مژاری ئەمجارەی بەرنامەی ئاسۆی لاوان تەرخان کراوە بە چەمکی “وتووێژ یان دانووستان”
دانووستان لە نێوان وڵاتان و حیزبەکان و تەنانەت تاکەکاندا، بۆ چارەسەری کێشەی نێوانیان بەکار دێت و دەیانهەوێ بەم ڕێگایە و بەبێ شەڕ، کۆتایی بە کێشەکانیان بێنن . لەو نێوانەدا لایەنی بەهێزتر هەوڵدەدات بەرژەوەندییەکانی خۆی بچەسپێنێت و دەسکەوتی زیاتری هەبێت.
بۆ باس کردن لە سەر چەمکی وتوویژ و دانوستان و هەروەها هێزی دانوستان میوانداریمان لە بەڕێز زانیار حوسێنی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.