زانیار هوشمەند، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کێبڕکێی لەشجوانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ڕشتەی “بادی بۆڵدینگ”، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و توانیی پلەی سێیەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئەم کێبڕکێیانە ڕێکەوتی ٤ و ٥ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٥ی زایینی لە شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیرۆزبایی لە وەرزشوان زانیار هوشەمند دەکات و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.







