ئاریا کەنعانی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کێبڕکێی لەشجوانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ڕشتەی “فیزیک کلاسیک” پلەی سێیەم، لە “فیزیک” پلەیەکی یەکەم و لە “over all kurdistan” پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
ئەم کێبڕکێیانە ڕێکەوتی ٤ و ٥ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٥ی زایینی لە شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیرۆزبایی لە وەرزشوان ئاریا کەنعانی دەکات و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.







