• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

لاوان و قەیرانی ئابووری

  • Shiva Moradian
  • 2026-08-18
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

لاوان و قەیرانی ئابووری

لاوان و پرسی دەسەڵات

ئەرکی لاوان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

لاوان و قەیرانی ئابووری؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوانەوە (١٢ی ئاگوست)

کارزان حەسەن‌پوور

١٢ی ئاگوست ڕۆژی جیهانیی لاوانە؛ ڕۆژێک کە تەرخان کراوە بۆ نیشاندانی گرنگیی ڕۆڵی لاوان لە دروستکردنی داهاتووی نەتەوەکان و هەروەها بۆ ئاوڕدانەوە لە کێشە و ئاستەنگەکانیان. لاوان سەرمایەی مرۆیی و هێزی گۆڕانن، بەڵام ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتان، قەیرانی ئابووری بووەتە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ ئارەزوو، ئاسایش و داهاتووی ئەم توێژە گرینگەی کۆمەڵگە.

یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی قەیرانی ئابووری، بێکاریی لاوانە. هەزاران لاو ساڵانە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو دەکەن، بەڵام لە بازاڕی کاردا دەرفەتی گونجاویان بۆ بەردەست نییە. ئەم دۆخە تەنها کێشەیەکی دارایی نییە، بەڵکوو کاریگەرییەکی قووڵی دەروونی و کۆمەڵایەتیی هەیە. کاتێک لاوێک ناتوانێت بەرهەمی زانست و تواناکانی خۆی بخاتە خزمەتی کۆمەڵگە لەو بەشەی کە خۆی خوێندوویەتی، یان لە کەرتێک کار دەکات کە بەتەواو مانا لەگەڵ ئەو کۆلێژەی خوێندوویەتی جیاوازە، ئەمە هەستی نائومێدی و دڵشکاندنی لا دروست دەکات و متمانەی بە داهاتوو لاواز دەبێت.

لە هەمان کاتدا، هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان، ژیانی ڕۆژانەی لاوانی ئاڵۆزتر کردووە. بەرزبوونەوەی نرخی خواردن، نیشتەجێبوون، گواستنەوە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، توانای دارایی تاک و خێزانەکان سنووردار دەکات. زۆرێک لە لاوان ناچار دەبن خەونەکانیان دوا بخەن، واز لە خوێندن و پڕۆژەکانیان بهێنن یان بۆ دابینکردنی ژیانی ڕۆژانە کاری نالەبار هەڵبژێرن و بە مووچەیەکی کەم و کارێکی زۆر ڕازی ببن.

ئەم بارودۆخە هەندێک جار لاوان ناچار دەکات ڕوو لە کۆچکردن بکەن. کۆچ بۆ زۆرێک لە لاوان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار، ژیانێکی شایستەتر و داهاتوویەکی ئارامتر. بەڵام ئەگەر کۆچ لە ئەنجامی ناچاری و نەبوونی هەڵبژاردە بێت، دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەرمایەی مرۆیی و توانای لاوان بۆ وڵات، هەروەها چەندین کێشەی دەروونی، کۆمەڵایەتی و خێزانی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.

هەروەها، قەیرانی ئابووری بووەتە بەربەستێکی گەورە لە بەردەم پێکهێنانی ژیانی هاوبەش. زۆرێک لە لاوان بەهۆی نەبوونی کاری جێگیر، داهاتی کەم و گرانیی ژیان، ناتوانن بڕیاری هاوسەرگیری و دامەزراندنی خێزان بدەن. ئەم دۆخە تەنها کاریگەریی لەسەر ژیانی تاکەکان نییە، بەڵکوو کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگە و داهاتووی دانیشتوانیش هەیە.

ئەگەر ئەم کێشانە چارەسەر نەکرێن، داهاتووی لاوان و بگرە داهاتووی هەموو کۆمەڵگەش لە مەترسیدا دەبێت. کۆمەڵگەیەک کە نەتوانێت دەرفەتی گەشە، کار و ژیانێکی شایستە بۆ لاوانی خۆی دابین بکات، بە ناچاری ڕووبەڕووی لەدەستدانی هێزی بەرهەمهێنان، نوێکاری و سەرمایەی مرۆیی دەبێتەوە. لە بەرامبەردا، وەبەرهێنان لە خوێندن، ڕاهێنان، پشتیوانی لە پرۆژەی لاوان و دروستکردنی دەرفەتی کاری یەکسان، دەتوانێت قەیران بگۆڕێت بۆ دەرفەتی گەشە و پێشکەوتن.

لە کۆتاییدا، ڕۆژی جیهانیی لاوان تەنها بۆنەیەکی نێودەوڵەتی نییە، بەڵکوو بانگەوازێکی ڕوونە بۆ دەوڵەت، دامەزراوەکان، کەرتی تایبەت و هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە کە لە پشتیوانی و توانابەخشینی لاواندا بەرپرسیارن. لاوان تەنها داهاتووی وڵات نین؛ بەڵکوو هێزی ئێستای گۆڕانن. هەر بڕیارێک کە ئەمڕۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانیان بدرێت، بناغەی داهاتوویەکی ئارامتر، دادپەروەرتر و گەشەسەندووتر بۆ هەمووان دادەنێت.

١٢ی ئاگوست، ڕۆژی جیهانیی لاوان، دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی ئێمە لەگەڵ ئەو نەوەیەی کە داهاتووی وڵات بە دەستی ئەوان دروست دەبێت.

بابەتەکانی هاوشێوە

ئاڵمان/ بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی ڕژێمی ئێران

2 مانگ پێش ئێستا
5
لاوان و پرسی دەسەڵات

لاوان و پرسی دەسەڵات

2 مانگ پێش ئێستا
33
ئەرکی لاوان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

ئەرکی لاوان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

2 مانگ پێش ئێستا
20
بۆچی گرنگە لاوانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشداریی چالاکانەیان هەبێت؟

هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)

3 مانگ پێش ئێستا
50
دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

4 مانگ پێش ئێستا
15
بابەتی زیاتر

لاوان و قەیرانی ئابووری

  • Shiva Moradian
  • 2026-08-18
  • 2:07 pm
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, وتار
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 ئاڵمان/ بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی ڕژێمی ئێران

2 لاوان و پرسی دەسەڵات

3 ئەرکی لاوان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

4 هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)

5 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

6 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان