ڕۆژی شەممە ٨ی ئاگوست، لە شاری کۆڵنی ئاڵمان، گردبوونەوەیەک لەلایەن “هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران” بۆ ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان، بەڕێوەچوو.
لەم گردبوونەوەیەدا، نوێنەرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەند حیزب و ڕێکخراوی ئێرانی، پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.
هەروەها بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان، لەم گردبوونەوەیەدا چالاکانە بەشدار بوون.







