ماڵپهڕی لاوان: سێ كەس لە سێ ناوچەی جیاوازی كوردستان خۆیان كوشتوه. رۆژی شەممە كچێك لە ئاوایی سیادەرێی سەرووی سەقز بە ناوی كەژاڵ قادری كچی ڕەحمان كە تازە مارە كرابوو، كاتژمێی 2ی پاش نیوەڕو بە تفەنگی تاپڕ خۆی كوشتوه.هەروەها رۆژی دووشەممەش لە شاری بۆكان لە گەڕەكی كوی محەمەدییە، كەسێك بە ناوی ئەردشیر وەلیزادە كامەندی شارەداریی ئەم شارە لە ماڵەوە خۆی خنكاندوه.
هەر لەم پێوەندییەشدا لە ئاوایی خانكەندیی سەربە شاری مەهابادیش ژنێك بە ناوی مەرزیە قارەمانی تەمەن 20 ساڵ که دووگیانو منداڵی 8 مانگەشی لە زگ دابووه، خۆی سووتاندوهو خۆی کوشتوه.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرمان مەرزیە قارەمانی خەڵكی ئاوایی خەتایی كە ماوەی 2 ساڵی بوو مێردی بە حەسەن بەهرامپوور له خانکهندی كردبوو، بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی، كاتێك كەس لە ماڵەوە نابێ لە ئەنباری كادێن خۆی دەسووتێنێ و كاتێك ئاگركوژێنەوە دەگەنێ و ئەنبارەكە دەكوژێننەوە، دەبینن تەرمێكیش سووتاوە و زەبتێكیش لەوێ دانراوە.
شایانی باسە كە تەرمی مەرزیە تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە لە پزیشك قانوونی لە شاری میاندواوەو كاربەدەستانی پێوەندیدار سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لەم رووداوەن.