ماڵپهڕی لاوان: ” نامهیهک بۆ پاشا” له بهرههمی سینهمایی دهرهێنهری کورد هیشام زهمان خهڵاتی باشترین فیلمی یۆتێبۆری ولاتی سۆئێدی وهرگرت 30ی رێبهندان “نامەیەک بۆ پاشا”ـي دەرهێنەری کورد هیشام زەمان، خەڵاتی باشترین فیلمی باکووری ئەورووپای لە فێستیڤاڵی فیلمی یۆتێبۆری لە وڵاتی سوید پێ بەخشرا.
ئەو خەڵاتە یەک ملیۆن کڕۆنییە، ساڵی رابردووش پێشکەش بە فیلمێکی دیکەی هیشام زەمان بە ناوی “بەر لەوەی بەفر ببارێ” کرابوو.
ئەم فیلمە چیرۆکی ژیانی کۆمەڵێک پەناخواز و لەناویاندا پیاوێکی بەساڵاچووی کورد بە ناوی “میرزا” لە ئۆسلۆ دەگێڕێتەوە، کە بەر لە دیپۆرتکردنەوەیان، وەک دوا چانس، نامەیەک بۆ پاشای نەرویژ دەنووسێ.
لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکە، کە لەناو هەشت فیلمی دیکەدا، بەرهەمەکەی زەمانیان وەک براوەی خەڵاتی باشترین فیلم هەڵبژاردووە دەڵێن کە “نامەیەک بۆ پاشا”، لەگەڵ خۆی دەمانباتە ناو ژیانی وردە-کلتوورە کەمتر ناسراوەکان و کۆمەڵێک سیفەتی وەک راستگۆیی و دڵسۆزیمان لە ژیانی مرۆڤەکاندا نیشان دەدات. لێژنەکە هەروەها گوتوویەتی کە گێڕانەوەی چیرۆکی کۆمەڵێک کەس بە پێشینەی جیاوازەوە، کارێکی دژوارە، بەڵام دەرهێنەر بە باشی ئەنجامی داوە.
فێستیڤاڵیی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆتێبۆری، کە وەک بەناوبانگترین فێستیڤاڵی فیلم لە باکووری ئەورووپا دەناسرێ.
دەرهێنەری کورد هیشام زەمان، لە دایک بووی ساڵی1354ههتاوییه، تا ئێستا کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە، لەوانە “پرد”، “سەربان”، “وڵاتی بەفر و ئەورووپا”، “باوکە” و “نامەیەک بۆ شا”.
کورتە فیلمی “باوکە” و “بەر لەوەی بەفر ببارێ”، تا ئێستا دەیان خەڵاتییان لە فێستیڤاڵگەلی سینەمایی بردۆتەوە.