سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە 25/11/2018 شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان لەسەر بانگهێشتی فەرمی لاوانی HDP لە باکووری کوردستان بەشداریان لە کۆنگرەی دووهەمی ئەو رێکخراوە کرد لە شاری ئامێد.
سەرەتای کۆنگرە بە ساتێک بێدەنگی وەستان بەحورمەتی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان پەیامی بەڕێز سەزای تەمەلی هاوسەرۆکی HDP لە لایەن دیوان خوێندرایەوە، دوابەدوای ئەو پەیامە بەڕێز بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی KCD پەیامێکی پێشکەش کرد. لە ئیدامەدا بەڕێز پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان پەیامێکی پێشکەش کرد و لەو پەیامەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی کورد و قارەمانەتی پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤان و هەروەها پلاتفۆرمی لاوانی کورد باسکرا.
پاشان پەیامەکانی لاوانی باشوور وەک تۆڕی هاوئاهەنگی رێکخراوەکان لەلایەن بەڕێز سیروان گەردی و هەروەها لاوانی شیوعی لەلایەن بەڕێ رێباز هاشم پێشکەش کرا.
لە کۆتاییدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێی لاوانی HDP هەڵبژێردران و کۆنگرە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.