• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

دیمانەیەکی تایبەتی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان

  • lawan
  • 2023-04-25
  • دیدار و چاوپێکەوتن, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

دیمانە: کوردستان

ئاماژە: ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٢٢ و لە کاتێکدا ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژیانەوی کورد (ژ کاف)، وەک ڕێکخراوێکی سیاسی-نەتەوەیی لە شاری مەهابادەوە خەریکی ئاراستەکردنی بیری ناسیۆنالیستیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، دامەزرانی “سازمانی جەوانانی کورد”یش لەو شارە ڕاگەیەندرا. “سازمانی جەوانانی کورد” وەک یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی لە خەبات و تێکۆشاندا هەیە و، توانیویەتی وەک ڕێکخراوێکی چالاک کاریگەریی بەربڵاوی لەسەر بزووتنەوەی مافخوازیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبێ. دیارە بە درێژایی مێژوو ناوی ئەم ڕێکخراوە ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە و لە ئێستادا ناوی “یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”ە.

“کوردستان” لە ٨٠ یەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا وتووێژێکی لەگەڵ پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە پێک هێناوە.

 یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە لاوان لە کوردستان یەکێک لەو ڕێکخراوانەیە کە شوێن‌پەنجەی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردی ڕۆژهەڵاتەوە دیارە. با لە زمان خۆتانەوە سەرەتا کورتەمێژوویەکی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان ببیستین؟

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک باستان کرد یەکەمین سازمانی تایبەت بە لاوانی کوردە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٢١ و سەرەتاکانی ساڵی ١٣٢٢ لەلایەن پۆلێک لاوی ژیر و وریای شاری مەهابادەوە و بە ئیلهام‌وەرگرتن لە لاوانی کۆمۆنیستی یەکیەتیی سۆڤییەت بەناوی “سازمانی جەوانانی کورد” دامەزرا. سازمانی جەوانان ئەوکات هەوڵی دەدا لاوان لەسەر بنەمای هزری نەتەوەیی پەروەردە بکات و شوێن‌پەنجەی بە ئاڵوگۆرەکانی ئەوکاتەوە دیار بێت.

دیارە ئەگەر وێنایەکی ئەو سەردەم بکەین دەبینین کە خەڵکی جیهان بە دەست شەڕی دووهەمی جیهانی دەیناڵاند و پڕینچکەکانی ئەو شەڕە ئێرانیشی بەجۆرێک گرتبۆوە. ئەو سەردەم لە باکوورەوە هێزی سۆڤییەت و لە باشوورەوە هێزەکانی ئامریکا و بریتانیا دەستیان بەسەر خاکی ئێراندا داگرتبوو، هاتوچۆی کادرەکانی کامسۆمۆڵ (یەکیەتیی لاوانی کۆمۆنیستی وڵاتانی سەر بە سۆڤییەت)ی ئەوکات بۆ شاری مەهاباد و دیداریان لەگەڵ لاوانی کورد ئەو فکرەی بۆ لاوانی چالاکی کورد هێنایە گۆڕێ کە خۆیان لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی لاواندا سازمان بدەن و ئەمەش بوو بە ئەو سەرەتا بێ بڕانەوەیە کە تا ئێستاش درێژەی هەیە. هەڵبەت ئەو ئیلهامە هەرگیز نەبوو بە هۆکاری ئەوەیکە سازمانی جەوانانی کورد وەک کامسۆمۆڵ کۆمۆنیستی بیر بکاتەوە، تەنیا بیرۆکەی دامەزران و ڕێکخستنیان لە کامسۆمۆڵ وەرگرت، دەنا بنەمای تێکۆشان لە سازمانی جەوانان “نەتەوەیی و ڕزگاریخوازانە” بوو.

پاشان سازمانی جەوانانی کورد تێکۆشانی خۆی تێکەڵ بە کۆمەڵەی ژێ‌کاف دەکات و ئیتر لەو سەردەم تا ئێستاش بەشێکی دانەبڕاوی تێکۆشانی حیزبی دێموکراتە لەنێو لاواندا و شانبەشانی ئەو حیزبە بۆ ڕزگاری خەبات دەکا و لە جەریانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر خاک و خەڵکی کوردستان، ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە داکۆکیکاری خاک و خەڵک بوون و تێچووشیان داوە.

 لە قۆناغەکانی دوای ژێ‌کاف و کۆماری کوردستان و هەروەها لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا ئەرکی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوان چی بووە؟

وەک ئاماژەم پێ کرد تێکۆشانی سازمانی جه‌وانانی کورد په‌یوه‌ست بوو به‌ کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد ‌و دواتر به‌ دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لاوان وه‌ک پشتیوانێکی هه‌میشه‌یی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌وری حیزب کۆ بوونه‌وه ‌‌و لاوی کورد له‌گه‌ڵ دوو چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی ‌و دێموکراسیخوازی‌دا ئاشنا بوون و خەباتی شوناسخوازانەی لاوانی کورد بەمشێوەیە تا ئێستا بەردەوام بووە.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان‌دا ناوی سازمانی جه‌وانان ‌گۆڕاوه به‌‌ ”ئیتحادییه‌ی جه‌وانانی دێموکراتی کوردستان” و به‌‌ره‌به‌ره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا شکڵی ‌گرتووه‌‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی له‌ دام‌و ده‌زگا ئیدارییه‌کاندا لاوان نه‌خشیان گێڕاوه‌‌. هەروەها بە دیرایەتی پێشەوا قازی پۆلێک لە لاوان بۆ خویندن و پەروەردەبوون دەنێردرێن بۆ باکۆ لە وڵاتی ئازەربایجان. ئەم دووربینیەی پێشەوا قازی دوای نسکۆی کۆماری کوردستان جێی خۆی دەگرێت و، کاتێک کە ڕێبەرانی کۆمار لەسێدارە دەدرێن، ئەوە لاوانی گۆشکراوی بیری کۆمارن دێن و جارێکی دیکە سازمان و ئۆرگانیزمی حیزبی دێموکرات دروست دەکەنەوە و درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

لە سەردەمی دەوڵەتی موسەدیق‌دا کە کرانەوەیەکی نیسبی سیاسی لە ئێراندا پێک‌دێت، جارێکی دیکە ئەندامانی ئیتحادییەی جەوانان هەوڵ بۆ ڕێکخستنی خۆیان دەدەن و بۆ ئاگادارکردنەوەی لاوانی جیهان لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئیران و کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لە پارکی میکائیلی مەهاباد بە مەبەستی بەشداری لە فێستیڤاڵی جیهانیی لاوان لە بۆخارێست نوێنەر هەڵدەبژێرن کە کۆبوونەوەیەکەیان خەڵتانی خوێن دەکرێ و بەشێکیان دەستبەسەر دەکرێن کە لە کۆتاییدا بە دەخالەتی سەرۆک‌وەزیر موسەدیق دۆخەکە لە بەرژەوەندیی ئیتحادییەی جەوانان کۆتایی دێت.

 لە قۆناغێکی دیکەدا هەر لاوانن کە بە وەڕێخستنی بزووتنەوەی چەکدارانەی ٤٦-٤٧ فەزای سیاسیی ڕۆژهەڵات لە پاسیڤ‌بوون دەرباز دەکەن و ماوەی ١٨ مانگ گۆمی مەندی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەشڵەقێنن.

بەدرێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامییش لاوانی کورد لە هەموو سەنگەرەکاندا پێشمەرگانە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی وەستاونەتەوە تێکۆشانی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و لە مانگی دیفاع لە ئازادیدا بە پەیامی ڕادیۆیی شەهید دوکتور قاسملوو ڕوو بە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان دەچێتە قۆناغێکی نوێ‌وە، کە لە وەڵامی پەیامی دوکتور قاسملوو ئەندامانی یەکیەتیی لاوان پەیوەستی ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان دەبن و دەچنە نێو سەنگەری دیفاع لە مان و مەوجودییەتی نەتەوەکەمان، کە لەو قۆناغەشدا پۆلێک ئەندامی ئازای ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دیفاع لە گەلەکەمان شەهید بوون.

لاوان ئەمڕۆژانە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە، هەڵسەنگاندنی ئێوە چییە بۆ تێکۆشانی ئەم جیلە؟

ئەمڕۆکە لاوان لە ڕۆژهەڵات توانیویانە بە پێکهێنانی تێکۆشانی جۆراوجۆر لە ئاست سەرکوتی دەسەڵاتی ناوەندگەرا و سانسۆری میدیاییدا بوەستنەوە، هەر لە دەسپێکی شۆڕشی ژینا تا ئێستاکەش ئەوە لاوان بوون کە سینگی خۆیان کردبوو بە قەڵغانی گوللە لەسەر شەقامەکان. لاوان و ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان قۆناغێکی نوێیان هێنایە ئاراوە کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ٤٤ ساڵەی کۆماری ئیسلامی کۆڵەکەکانی ئەو ڕێژیمەیان هەڵتەکاند و هەیمەنەی پووشاڵیی سپای پاسدارانیان تێک شکاند. تێکۆشانی لاوان و ژنان لە دەسپێکی شۆڕشی ژینا هەتاکوو ئێستاش بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە و کوشتار و زیندان و ئەشکەنجەش نەیتوانیوە ئەم شۆڕشە نوێیە بوەستێنێت.

چ ئاماژەیەکی نوێ لەم شۆڕشەدا بەدی دەکرێ کە هیوا بە داهاتوو زیاتر بکات؟

شوڕشی ئەمجارەی ژنان و لاون لە ڕۆژهەڵات هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆیەتی کە دەبێ بەهەموومان بیانپارێزین. یەکگرتوویی نەتەوەیی، سەربەخۆیی سیاسی، یەکسانی و تێکەڵاوی کچان و کوڕان و داکۆکیی هەموو چین و توێژەکان لە مافی ژن کە دیارترین تایبەتمەندیی ئەم شۆڕشەیە و، لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێژیمی گەیاندۆتە بۆنبەست و هێندەی دیکە ڕێژیمی تەریک کردۆتەوە.

درووشمەکانی لاوان و ژنان لەسەر شەقام تەعبیر لە شعووری نەتەوەیی و سەربەخۆیی‌خوازییە و گرێ دراوی خەباتی دەیان ساڵەی هێزە سیاسییەکانە، ئەمەش ترسی خستۆتە دڵی داگیرکەر ، هەر بۆیە بەمەبەستی پاشەکشە بە شەقام، سپای پاسداران و هیزە سەرکوتکەرەکان لەهەموو ڕێگایەک بۆ سڕکردنی شەقام و هێزە سیاسییەکان کەڵک وەردەگرن، لەلایەک هێرشی شیمیایی دەکەنە سەر ناوەندەکانی خوێندن، لەلایەکیش بە ڕەشبگیری لاوان دەیناهەوێ شۆڕشەکە بوەستێنن.

 ئەو جموجۆڵەی لاوانی نیوخۆ لە کۆمەلگەی نێونەتەوەی چۆن دەبینرێت و ئێوە وەک یەکیەتیی لاوان چۆن ئەرکی خۆتان لەو شۆڕشەدا ڕادەپەڕێنن؟

هەر لەپەیامی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەڕێز سکرتێری گشتیی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ‌دا قورسایی خەباتی لاوانی ڕۆژهەڵات دەردەکەوێت کە ئەمە یەکەمین جارە لە ئاستی بەرزی ڕێکخراوێکی جیهانیدا ڕووبە لاوانی ڕۆژهەڵات و ئەندامانی یەکیەتیی لاوان پەیام بدرێت. نێوەرۆکی پەیامەکە گرنگی تایبەت بەخۆی هەبوو کە تێیدا ئاماژە بە تێکۆشانی لاوان دژی هەردوو ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی کرابوو و پشتیوانی خۆیان لە لاوان و یەکیەتیی لاوان دووپات کردەوە. خەباتی بێ وچانی لاوان و ژنان لە نێوخۆ بێ‌گومان ئەرکی زیاتر دەخاتە سەر شانی ئێمە. دڵنیابن دەبین بە دەنگی لاوانی کورد لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکاندا و لە مەیدانە گەورەکانی خەباتی لاوانی جیهان، شوێن‌پەنجەی تێکۆشانی شەقامی ڕۆژهەڵات دیار دەبێت و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پشتیوانی سەرجەم ڕێکخراوەکانی لاوانی هاوپەیمانمان، پرسی شۆڕشی ژینا و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمە لە ڕەوتی ئەم شۆڕشەدا و تەنانەت بیرۆکەی ئیدارەی ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامیش تاوتوێ دەکەین و پشتیوانی زیاتری نێو نەتەوەیی بۆ خەباتەکەمان مسۆگەر دەکەین.

سپاس بۆ بەشداریتان لەو دیمانە کورتەدا و ئەگەر کۆتا سەرنجێک هەبێت کە بتەوێ ئاماژەی پێ بکەی؟

لەگەڵ سپاس و ڕێز بۆ ڕۆژنامەی “کوردستان” و بەڕێوەبەرانی، لەکۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی ٢٢ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان بە سەرجەم لاوانی کورد دەڵێم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان لەسەنگەری خەباتی شوناسخوازانە ناکشێینەوە و یەکیەتیی لاوان بە هێزێکی زیاترەوە لە پشت سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەوەستێت تا گەیشتن بە مافی چارەنووسی نەتەوەکەمان. بە شانازیی دەزانین کە لەدوای حیزبی دێموکرات گەورەترین ڕێکخراوی جەماوەری و خاوەن مێژووین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئێوە شاد بن و کوردستان ئاوەدان.

بابەتەکانی هاوشێوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

02/05/2025
16
دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

28/04/2025
15
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

26/04/2025
25
بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

23/04/2025
2
هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

20/04/2025
2
بابەتی زیاتر
دیمانەیەکی تایبەتی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان

دیمانەیەکی تایبەتی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان

  • lawan
  • 2023-04-25
  • 12:55 am

2 حەفتە پێش ئێستا
16
دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

2 حەفتە پێش ئێستا
15
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

3 حەفتە پێش ئێستا

نوێترین

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان