کەیوان زیائی تەمەن 22 ساڵ کوڕی خالید زیائی خەڵکی گوندی باڵان سەر بە شاری ڕەبەت لە ڕێکەوتی 7 /6 / 2025 ڕۆژی شەممە لە وڵاتی ئاڵمان لە شاری فرانکفۆرت بەشداری کێبرکێی خولی پاڵەوانیەتی بۆکس لە ئاستی نێوخۆیی ئاڵمانیادا کرد و توانی بەسەر بەرانبەرەکەیدا سەرکەوێ و ببێتە پاڵەوانی خولەکە و پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
جێگایی ئاماژەیە کە ئەم خولی پاڵەوانەتییە ساڵی جارێک لە ئاستی باڵاوە ئەنجام دەدرێ، هەر بەو بۆنەشەوە یاریزان کەیوان زیائی ئەم سەرکەوتنە و جامەکەی پێشکەش بە بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد
یەکیەتیی لاوان پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە بەو لاوە خوێنگەرمە دەڵێت و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێ.