• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

  • Shiva Moradian
  • 2025-08-14
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

خەڵکی سەربەرزی کوردستان!
بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان!
تێکۆشەران، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات!
ژنان ،لاوان و خوێندکارانی نیشتمانپەروەر!

ئەمساڵ کە ٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، بەسەر ساڵێکدا تێدەپەڕین کە بۆ خەڵکی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێکی پڕاوپڕ لە ڕووداوی جۆراوجۆر بووە. لەم ساڵەدا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زیاتر لە جاران بەنیسبەت دنیای دەرەوە بەرەوڕووی ئاستەنگ و کێشەی سیاسی و ئابووری بووەوە، کە ئەنجامی سەرەڕۆی و سیاسەتە چەوت و دژەمرۆیییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمە. ئەگەرچی ئەم زەخت و گوشارانە لەلایەن دەرەوە بەرەوڕووی ئەم ڕێژیمە بوونە، بەڵام سیستمە ئەمنییەتییەکان بۆ پڕکردنەوە بۆشایییە سیاسی و ئابوورییەکانی وەک هەمیشە لە سیاسەتی خۆپەڕاندنەوە کەڵکیان وەرگرت و تۆڵەیان  لە خەڵک کردەوە و بە تۆمەتی ناڕەوا و جۆراوجۆرەوە خەڵکیان دەگرت و فەزای میلیتاریزەیان بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ دەکرد.
گوشار و زەختەکانی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت خەڵکی بێدەسەڵات و بێتاوان هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگای دەگرتەوە، بەڵام لەوانە مامۆستایان، خوێندکاران، لاوان و ژنان زیاتر لەژێر هەڕەشە و مەترسیدا بوون. لەم پێوەندییەدا مامۆستایانی زمانی کوردیش تووشی دەسبەسەرکردن و زیندانیکردن بوونەوە. ئەو مامۆستانەی کە بە هۆی حوکمی ناعادڵانەی ڕێژیمی ئێران ڕەوانەی زیندان کراون و یان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران، ئەو کەسانە بوون کە خۆبەخشانە لە پێناو گەشەکردنی زمان و چاندی کوردی و یان پێگەیاندنی کچان و کوڕان بەپێی زانستی ستاندارد و سەردەمیانە ئەرکی پیرۆزی مامۆستایەتییان ڕادەپەڕاند، کە نموونەی بەرچاویان، زیندانیکردنی مامۆستا سروە پوورمحەممەدی، یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردی لە سنە بوو.
هەر لەم ساڵدا، ڕێوڕەسمی نەورۆزی خاکیپۆشان، لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات، وەکوو مەیدانێکی بەرخۆدان و بانگەوازی ئاشتی و ئازادی خۆی نواند. رۆڵی ژنان و لاوان لەو ڕێوڕەسمانەدا دەربڕینێکی نوێ بوو لە شوناسخوازی و نیشتمانپەروەری؛ ژن و لاوان کە لە نێویاندا خوێندکارانیش بەدی دەکران بە دەور و دەنگی بەرزیان، نەورۆزیان کردە هێما و سەمبۆلی خەبات بەدژی تاریکپەرەستی.
هەر لەم ساڵەدا شەڕی دوازدە ڕۆژە و هێرشی لەناکاوی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و کوشتنی دەیان فەرماندەی پلە بەرزی نیزامی و زانایانی ئەتۆمی لە ئێران یەکێک لەو ڕووداوانە بوو کە پەیامی گۆڕان و وێنەی ڕاستەقینە و پۆشاڵینی لە هەمیشە زیاتری کۆماری ئیسلامی بە خەڵکی کورد و ئێران پیشان دا.
هەروەها یەکێک لە تاڵترین ڕووداوەکانی ئەمساڵ شەهیدبوونی سێ ژینگەپارێز لە ئاویەری سنە و پێشکەشکردنی گیانیان بۆ پاراستنی خاک و ئاو و ژینگەی وڵات بوو، کە لە مەراسمی بەخاکسپاردنی ئەم شەهیدانە خەڵکی کوردستان پەیامی تووڕەیی و ڕقی پیرۆزی خۆیان بە گوێی ڕێژیم و باڵی نیزامی ئەم ڕێژیمە (سپای پاسداران) گەیاند و بیرۆکەی “سەربەستی” و “پاراستنی ژینگە” لەم جووڵە شارستانییە یەکی گرت. گیانفیدایی ئەم ژینگەپارێزانە و خاوەنداریەتیی خەڵک لە ڕۆڵەکانیان باس لەوە دەکات کە خەباتی کوردستان تەنیا خەباتی سیاسی نییە، بەڵکوو خەباتی شارستانی و جەماوەریی و بەرزکردنی بەرپرسایەتی لە هەموو بەشەکانی ژیانە.
٨٠ ساڵ پێش، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە شێوازێکی مودێرن و دێموکراتیک بزووتنەوەی نیشتمانی دامەزراند، ئەمڕۆش بە پشتبەستن بە ئەزموون و خوێنی هەزاران شەهید، هێشتا شوێندانەرترین ڕەوتی خەباتی کوردایەتی و فاکتەری سەرەکیی بەستێنی لەباری هوشیاری سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشەنگی خەباتی فرەڕەهەندی نەتەوەی کوردە.  
ئێمە وەکوو یەکیەتییەکانی خوێندکاران، ژنان و لاوانی دێموکرات، لەسەر ئەم ڕێچکە و ڕێبازە کە هەم مودێڕن و خۆگونجێنە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم و هەم لەسەر دادپەروەری و یەکسانیی ژن و پیاو و هەروەها پرنسیپە دێموکراتیکەکان پێداگرە، بەردەوام دەبین و وەفادار دەمێنینەوە.

پیرۆز بێت ۲٥ی گەلاوێژ، ڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
سەرکەوتوو بێت بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد!
یەکیەتییەکانی خوێندکاران، ژنان و لاوانی دێموکرات
٢٤ی گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 حەفتە پێش ئێستا
7
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

2 حەفتە پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

2 حەفتە پێش ئێستا
15
دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

1 مانگ پێش ئێستا
6
سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

1 مانگ پێش ئێستا
3
بابەتی زیاتر
پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

  • Shiva Moradian
  • 2025-08-14
  • 4:12 pm
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

3 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

4 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

5 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

6 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان