موکریان چووکەڵی ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێمکوراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوڕی کاک برایم چووکەڵی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات، لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی لە زانکۆی ئەمریکی بەدەست هێنا.
موکریان چووکەڵی ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوڕی کاک برایم چووکەڵی، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و ڕۆژە سەختەکانی خەبات و خەڵکی بۆکان، بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی توانی قۆناغی لیسانس لە زانکۆی ئەمریکی لە بەشی کارگێڕیی کار، بە پلەی یەکەم لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستاندا تەواو بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ناوبراو هاوکات لەگەڵ خوێندنەکەی خۆی، بە شێوەی لاوەکیش پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و زانستە سیاسییەکانیشی خوێندووە.
منداڵانی پێشمەرگە لەنێو شۆڕشدا بە کەمترین ئیمکانات و لە دۆخی دژواردا، گەورەترین سەرکەوتن و شانازی بۆ خۆیان و حیزبی دێموکرات تۆمار دەکەن.