ژنان و لاوان و خوێندکارانی بەڕێز!
٣٤ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی، بەرانبەر به ١٣ی ژووئیەی ١٩٨٩ی زایینی، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، یەکێک لە ڕێبەرانی هەڵکەوتووی بزووتنەوەی سیاسیی کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، له‌سەر مێزی وتووێژ لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش، هاوڕێ لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێیانی، کاک عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە ئورووپا و دوکتور فازڵ ڕەسووڵ، کەوتنە بەر دەستڕێژ و تێرۆر کران.
ماشێنی تیرۆر و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی هەردەم لە کاردا بووە و دەستی لە کادر و پێشمەرگە و ڕێبەرانی ئەو حیزبە نەپاراستووە کە نوێترین کردەوەی تیرۆریستیی ئەم ڕێژیمە لە بەرەبەری ۲۲ پووشپەڕ بوو، کە دوو ئەندامی تێکۆشەری ئەو حیزبە بە ناوەکانی “عادڵ مهاجر” و “لوقمان ئاجی” بەدەست بەکرێگیراوێکی تیرۆریست پەیویست بە کاروانی نەمران بوون.
ئەو دەوڵەتە هەرگیز دەستی لە کوشتن و لەنێوبردنی کچان و کوڕانی ئەو نیشتمانە هەڵنەگرتووە نموونەی بەرچاوی ئەو نۆ مانگ و نیوەیە کە بە کوشتنی “ژینا” لە تاران دەستی پێ کرد، کە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و شەهیدکردنی دەیان کوڕ و کچ، و ژن و پیاوی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بەدواوە بوو.
دوکتور قاسملوو یەکێک لەو ڕێبەرانەیە کە پلەکانی بەرزی زانکۆی بڕیوە و بە هۆی خەمخۆری و ئەرکناسییەکی کە لە ناخی خۆیدا هەستی پێ کردبوو بۆ کوردستان گەڕایەوە و بوو بە یەکێک لە ڕێبەرانی کاریزماتیکی کوردستان.
د.قاسملوو لە بارەی ژنانەوە گرینگیەکی زۆری بە ژنان داوە لە روانگەی ئەوەوە کە ڕۆنگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، پێوەندی ڕاستەوخۆی بە پێشکەوتن و گەشەی ئازادیی چینەکانی کۆمەڵگا وەک ژنان و لاوان و خوێندکاران هەبووە.
شه‌هیدکردنی د. قاسملوو و هاوڕێیانی له سه‌ر مێزی وتووێژ ئه‌م تیرۆره‌ی تا ڕادەیەکی زۆر له تیرۆره سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی جیا کردۆته‌وه. ڕاسته ئه‌وانی دیکه‌ش، هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستیی و دژە مرۆیی بوون و به هۆی ئه‌وانه‌وه زه‌بر له هێزی خه‌باتکار و که‌سایه‌تیی تێکۆشه‌ر و به‌توانا دراوه، به‌ڵام که‌لکوه‌رگرتنی کۆماری ئیسلامی له تاکتیکی وتووێژ و قۆستنه‌وه‌ی نیازپاکیی د. قاسملوو بۆ نیازێکی نگریسی خۆیان، دزێویی ئه‌و تاوانه‌ی له هه‌موو سنوورێک تێپه‌ڕاند. لێره‌دا مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه نییه که تیرۆره‌که، تیرۆرێکی ده‌وڵه‌تییه؛ هه‌ر ئه‌وه‌ش نییه که له به‌رزترین ئاستی ده‌وڵه‌ت و نیزامی کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌خشه‌ی تیرۆری د. قاسملوو داڕێژڕا و به‌ڕێوه چوو؛ به‌ڵکوو پێشێلکردنی عورف و ئه‌خلاقی سیاسی به زه‌قترین شێوه‌ش، له پشت تاوانه‌که ده‌بینرێ، و سه‌رجه‌می ئه‌وانه به یه‌که‌وه بوون به هۆی بریندار کردنی ویژدانی گشتی و غرووری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان.
سڵاو لە یاد و ناوی شەهید دوکتور قاسملوو و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کورد و کوردستان.
۲۲‌ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی
۱۳ی ژوئیەی ٢٠٢٣ی زایینی
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان