کەم نین ئەو لاوە کوردانەی کە بە لێهاتوویی خۆیان لە بواری جۆراوجۆردا خزمەتی نەتەوەکەی خۆیان دەکەن.
ڕێزگرتن لە توانایی و لێهاتوویی لاوان لە لایەن حکومەتەکان دەتوانێ ژێرخانی وڵات بەهێزتر بکات.
بەشبەحاڵی خۆم پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە بەڕێز بۆکان جاف دەکەم کە بە لێهاتوویی خۆی و هاوکارەکانی، قەڵغانێکی پۆڵاییان بۆ زمانی کوردی دروست کرد و زمانی کوردییان لکاندە سەر تەکنەلۆژیای سەردەم.
هیوای سڵامەتی و بەردەوامی بۆ کاکە بۆکان و سەرجەم لاوانی لێهاتووی نەتەوەکەمان دەخوازم. هەروەها جێی خۆیەتی پیرۆزبایی لەو لاوانە بکەم کە ئێستا لە بواری زیرەکیی دەسکرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر چەندین پڕۆژەی تایبەت بە زمانی کوردی خەریکی داهێنانن.
کوردستان بە ئێوەوە ئاوەدانە و کورد شانازیتان پێوە دەکات.
بەهیوای سەرکەوتن
پێشەوا عەلیپوور
سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
15/07/2023