دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی١٤٠٢ ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر پەرەستی شیوا مورادیان بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو، لە شاری کۆیە بەشدارییان لە ٣٢یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی منداڵ پارێزیی کوردستان و ٢١ ساڵەی کردنەوەی سەنتەری چالاکی گەنجانی کۆیەدا کرد .
شایانی باسە لەم یادکردنەوەدا چەندین بڕگەی چالاکی و هەروەها كارنەڤاڵی هونەری و وەرزشی بۆ بەشەکانی ( شیوەکاری، بڕین و دروومان، کۆنگ فوو، ژمناستیک و موزیک ) بەڕێوە چوون کە لەو چالاکییانەدا بەهرە و لێهاتوویی لاوانی دێموکرات دیار و بەرچاو بوون.