• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

جینایەتەکانی ئیبراهیم رەئیسی لە کوردستان

  • lawan
  • 2024-05-30
  • هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

بۆ وەبیرهێنانەوە/ ڕۆڵی لاوانی دیاسپۆرا لە بزووتنەوەی ژینا

سۆران/ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی، سێ میداڵیای قارەمانیی بەدەست هێنا

سۆران/ سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی

گزارش موارد نقض حقوق بشر مربوط به جوانان در شرق کوردستان – نوامبر ۲۰۲۵

Report on Human Rights Violations Against Youth in East Kurdistan – November 2025

ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی تایبەت بە لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان – نۆڤەمبەری ٢٠٢٥  

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

هەر لەسەرەتاوە، بۆ مرۆڤکوژی پەروردە کرابوو، لەمێرمنداڵییەوە راهێنانی ئەمنی و عەقیدەتی پێکرابوو، بۆ ئەوەی پاساوی ئایینی بۆ کوشتنی دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێتەوە، لەسەروو هەمووشیانەوە دارێژەری موفسید فی ارز بۆ جیابیرەکان بوو، دەستەواژەیەک بووە هۆی لەسێدارەدان و کوشتنی هەزاران کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئیبراهیم رەئیسی، لەساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە گەرەکی نۆغانی شاری مەشهەد لەدایکبوو، بنەماڵەی دایک و باوکی باوەرمەندی تووندی ویلایی شیعە بوون، هەر ئەوەش وایکرد لەسەرەتاوە لە حەوزەکانی عیلمیە و قوتابخانە ئایینییەکان بخوێنێت. خوێندنی سەرەتای لە جەوادیەو دواتر هەر لەمێرمنداڵییەوە چووە قوتابخانەی نەواب سەفەوی و، دوای ئەویش چووە حۆزەی عیلمییەی قۆم و لەژێر دەستی ئایەتووڵا بروجێردی و پەسەندیدە و لەژێر سەرپرشتی خومەینی لەخوێندن بەردەوام بوو.

ئەگەرچی تەمەنی زۆر کەم بوو، بەڵام ئیبراهیم رەئیسی دوو ساڵ بەر لە شۆرشی گەڵانی ئێران خۆی لە گروپی ئاخوندە دژبەرەکانی پەهلەوی نزیک کردەوە، یەکەم خۆپێشاندانیشی دوای ئەوە هات کە لەهاوینی ١٣٥٦ رۆژنامەی ئیتڵاعاتی ئەوکات قسەی لەسەر خومەینی کردبوو، هەر لەو کاتەوە بەشداری خۆپێشاندانی ئاخوند و مەزهەبییەکانی لەدژی پەهلەوی دەکرد، بەڵام هەر لەو کاتیشەوە هەتا سەر ئێسقان دژی مارکسیستەکان بوو، کوشتنی ئەوانی وەکوو جیهاد ناو دەبرد.

رەئیسی هەر لەسەرەتاوە بۆ ئەوە راهێنانی پێکرابوو، کە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژی شیعی و بۆ یەکدەستکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەندازیاریی مەزهەبی کۆمەڵایەتی بکات. ئەو ئەرکەشی لەساڵی ١٣٥٩ دەستپێکرد، سەرەتا وەکوو دادیارو دواتر (داواکاری گشتی) دادستانی کەرەج، ساڵێک دواتر بە پاراستنی پۆستی پێشوو، سەرۆکی داواکاری گشتی هەمەدانیشیان پێدا. هەتا ساڵی ١٣٦٣ لەو پۆستانە بەردەوام بوو. بەپێی بیرەوەرییەکانی خۆشی ئەرکەی ئەوە بوو، پاکسازی کۆمەڵایەتی واتە خالص سازی ئیجتماعی بکات. مەبەست لەو رەستەیە ئەوەیە گەنجەکان یان لە دەستەو گروپە مەزهەبییەکان رێکبخات و بیانکاتە بەشێک لە ئیدیۆلۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران، یان زیندانیان بکات و لەسێدارەیان بدات. هیچ رێگەیەکی سێیەمیش لەئارادا نەبوو.

ساڵی ١٣٦٤ پیلانگێرییەکان و کوردکوژییەکانی لە کوردستان دەستپێدەکات، روحوڵڵا خومەینی بە حوکمێکی تایبەت، ئیبراهیم رەئیسی و نەیری رادەستپێرێت بۆ بەدواداچوون بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان بچنە پارێزگاکانی لورستان و کرماشان. رەئیسی بە فەرمانی خومەینی و لەسەر داوای سوپای پاسداران رەوانەی لورستان و کرماشان دەکرێت. راپۆرتێکی سوپای پاسداران بۆ موحسین رەزایی فەرماندەی ئەوکاتی سوپا هۆکاری چوونی رەئیسی بۆ کوردستان بوو. لە راپۆرتەکەدا هاتبوو کە بەشێک لە گەنجەکان بەشداری شەڕی ئێران و عێراق دەکەن، بەڵام بەشێکی دیکە بەهۆی گرفتی کۆمەڵایەتییەکان و پێکهاتەی تایبەتی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچانە بە ئەستەم بەشداری بەسیج و کاروانەکانی ئەوان دەکەن.

ئیبراهیم رەئیسی لە کرماشان وەکوو نوێنەری خومەینی و دەسەڵاتی دادی ئێران، دوو ئەرکی لەسەر شان بوو. یەکەم رەوانەکردنی گەنجانی کرماشان و لورستان بە پاساوی جیهاد بۆ خوا و رەوانەکردن بۆ کەربەلا بۆ بەڕەکانی شەڕ، بەتایبەت ئەوانەی بەگوتەی خۆیان گرفتی کۆمەڵایەتی وەکوو مادەی هۆشبەریان هەبوو. دووەم، دروستکردنی هەیئەتی عەقیدەتی، ئەمنی و مەزهەبییەکان و رادەستکردنیان بە سیستەمی سوپای پاسداران. بۆ ئەوەش رەئیسی و نەیری وەکوو نوێنەری خامنەیی و حاکمی ئینقلاب پاکسازییەکی گەورەیان لە کرماشان و لورستان دەستپێکرد. 

ئیبراهیم ڕەئیسی لەگەڵ مورتەزا ئەشراقی، حوسێنعەلی نەیری، مستەفا پوورمحەممەدی و ئیسماعیل شووشتەری لە ئەندامانی لیژنەی مەرگ و کۆمیتەیەک بوو کە لە ناو بەندکراوان و بەجێماوانی جەنایەتی خوێناوی هاوینی ٦٧ بە “لیژنەی مەرگ” بەناوبانگ بوو. لیژنەیەک کە بەندکراوانی بەگشتی چەپ و موجاهید و کورد لەو ساڵانەدا لە دادگایەکی چەند خولەکی و تەنیا بە چەند پرسیارێکی کورت وەکوو «موسڵمانی»، «نوێژ دەخوێنیت» یان «پەشیمانی؟» بەرەو سێدارە و تیرباران ڕەوانە دەکرد.

ئیبراهیم رەئیسی لەساڵی ١٣٦٨ هەتا ١٣٧٣ بۆ ماوەی پێنج ساڵ بووە، سەرۆکی داواکاری گشتی تاران، دوای ئەو لەساڵی ١٣٧٣ وەکوو سەرۆکی سازمانی بازرسی هەموو ئێران دیاریکرا. لەهەمووشیاندا ئامانج ئەندازیاریکردنی ئایدیۆلۆژی کۆمەڵگەو ئیدارە و رێکخراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

رەئیسی دوای ئەوەی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی لەبنەمای ئایدیۆلۆژی رژێمێکی مرۆڤکوژ دارشتەوە، ئیتر دواتر خۆی لەئاستێکی گەورەدا چاودێری و بەرێوەبەری بەرێوەبەردنی ئەو سیستەمە مرۆڤکوژە دادوەرییەی دەست پێکرد. لە ساڵی ١٣٨٣ هەتا ١٣٩٣ بۆ ماوەی دە ساڵ بووە جێگری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، دوای ئەوەش وەکوو سەرۆکی داواکاری گشتی هەموو ئێران دیاری کرا.

رەئیسی لەساڵی ١٣٩٧ و هەتا کاتی بوونی بە سەرۆککۆمار بە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دەستنیشانکرا.

ئەگەر هەر لەسەرەتاوە ئیبراهیم رەئیسی بەشێک لە دارێژەری ئەو سیستەمە قەزاییە کوردکوژە بووە، بەڵام دوای ئەوەی وەکوو جێگری سەرۆکی دەزگای داد و سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەزگای داد دیاریکرا، راستەوخۆ واژۆی لەسەر لەسێدارەدان، کوشتن و لە ئەشکەنجەدانی هەزاران چالاکوانی سیاسی و مەدەنی لەکوردستان کرد. لەنێویاندا لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەرو هاورێیانی، شێرکۆ مەعارەفی و ئیحسان فەتاحی و حەیدەر قوربانی و  …هتد.

هەروەها، لە ماوەی سەرۆککۆماری ئیبراهیم ڕەئیسی، هەموو جۆرە سەرکوتێک، کوژرانی حکوومەتی و سێدارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، بە شێوازێک کە چەندین جار نیگەرانی توندی باوەڕمەندانی مافی مرۆڤی بەرانبەر بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لێکەوتەوە.

لە ماوەی سەرۆککۆماری ئیبراهیم ڕەئیسی و دەست پێکرانی شۆرشی ژینا سەدان هاووڵاتیی بە توندوتیژییەکی دڕندانەوە کوژران و هەزاران کەس دەستبەسەرکران و کەسانێک تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نیە. زۆرترین پشکی لەسێدارەدان، ئەشکەنجەدان و بەتایبەت تەقەی راستەوخۆ لە خۆپێشاندەران لە کوردستان بوو. 

هەر لەسەردەمی سەرۆککۆماری رەئیسی و بە فەرمانی ئەو تاکوو ئێستاش پرۆسەی گرتن و رفاندن و ئەشکەنجەدانی کوردەکان بەردەوامەو بەر لە کوژرانی شەپۆلێکی دیکەی دەستبەسەرکردنی چالاکوانان بە بیانوی ئەنجامدانی رێورەسمەکانی نەورۆز لەکوردستان دەستی پێکردووە.  

سەرچاوە: ڕۆژهەڵات نیوز

بابەتەکانی هاوشێوە

وەرزش لەژێر سێبەری سەرکوت و پەراوێزخستندا

08/12/2025
18
بۆ وەبیرهێنانەوە/ ڕۆڵی لاوانی دیاسپۆرا لە بزووتنەوەی ژینا

بۆ وەبیرهێنانەوە/ ڕۆڵی لاوانی دیاسپۆرا لە بزووتنەوەی ژینا

07/12/2025
3
سۆران/ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی، سێ میداڵیای قارەمانیی بەدەست هێنا

سۆران/ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی، سێ میداڵیای قارەمانیی بەدەست هێنا

06/12/2025
5
سۆران/ سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی

سۆران/ سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی

06/12/2025
6
ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی تایبەت بە لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان – ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥

گزارش موارد نقض حقوق بشر مربوط به جوانان در شرق کوردستان – نوامبر ۲۰۲۵

05/12/2025
4
بابەتی زیاتر
جینایەتەکانی ئیبراهیم رەئیسی لە کوردستان

جینایەتەکانی ئیبراهیم رەئیسی لە کوردستان

  • lawan
  • 2024-05-30
  • 1:56 pm

5 ڕۆژ پێش ئێستا
18
بۆ وەبیرهێنانەوە/ ڕۆڵی لاوانی دیاسپۆرا لە بزووتنەوەی ژینا

بۆ وەبیرهێنانەوە/ ڕۆڵی لاوانی دیاسپۆرا لە بزووتنەوەی ژینا

5 ڕۆژ پێش ئێستا
3
سۆران/ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی، سێ میداڵیای قارەمانیی بەدەست هێنا

سۆران/ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی، سێ میداڵیای قارەمانیی بەدەست هێنا

7 ڕۆژ پێش ئێستا

نوێترین

وەرزش لەژێر سێبەری سەرکوت و پەراوێزخستندا

بۆ وەبیرهێنانەوە/ ڕۆڵی لاوانی دیاسپۆرا لە بزووتنەوەی ژینا

سۆران/ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی، سێ میداڵیای قارەمانیی بەدەست هێنا

سۆران/ سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە کێبڕکێی لەشجوانی

گزارش موارد نقض حقوق بشر مربوط به جوانان در شرق کوردستان – نوامبر ۲۰۲۵

Report on Human Rights Violations Against Youth in East Kurdistan – November 2025

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان